تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێقدانەوە
هێڵنجدان، قڕقێنەدانەوە، شەپۆلدانی قەرەباڵغێکی زۆر، کە لەبەر زۆری پاشەو پاش بگەڕێتەوە._کردنەوە بۆ ڕشانەوە: هێڵنج هێنانە خۆ، ئێقدانەوە، شێهەڵهێنانەوەی شت
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریقەدانەوە
تروسکانەوەی ئاوێنەو یا شووشەو چتی تر لەبەر هەتاوو چرا
بریقەدانەوە
برووسکانەوە، چریسکانەوە
بناغەدانەوە
هەڵکەندنی بناخە
بۆدانەوە
بەردانەوە
دادانەوە، شۆڕکردنەوە، لە حەواوە خستنەخووارەوە، کوورکردنەوە، فڕێدانی چتێک لەبەرزییەوە، تەکەرکردنەوە. بەردانی ئاوی گیراو
بەرپەچدانەوە
قسە بردنە دوواوەی یەکێک بەقسە هێنانەوە بەسەری دا. بەروبڕی دانەوە لەڕۆینا. بەرپەرچدانەوە
بەرەوبڕدانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
بەچاودادانەوە
بەڕوودادانەوە
تسدانەوە
مەبەس لە سەرنەکەوتنی یەکێکییە، کە لە ئەنجامیدا دەستی لێ هەڵگرتبێ
تێدانەوە
پارچەیەک خستنە سەر پارچەیەک جل و بەرگ و ئیتر. دووبارە دەست بە چتێک کردنەوە، کە ماوەیەک وازی لێ هێنرابێ
تەپدانەسەر
هەڵمەت بردنەسەر چتێک و داگیرکردنی
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
تەکدانەدوواوە(ئەردە)
چوونە دوواوە
خودانەخوواستە
خودانەکا، خوڵا نەکا، خوڵا نەخوواستە