تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هۆدانەوە
وەفابوون٬ قازانج پێگەیاندنەوە٬ تۆڵەدانەوەی چاکە٬ دفتان٬ هەودانەوە٬ بادانەوەی جووتە لە دوای خەتی جووت٬ (گەڕاندنەوەی جووت).
هەودانەوە
هەڵدانەوە
هەڵێنانەوە٬ بڵندکردن٬ هەڵکردن٬ هەڵماڵین._ ی برین: لە نوێ وە تازەبوونەوە ٬ ژیانەوەی._ی قۆڵ و داوێن.
وادانەوە
گەڕانەوە٬ پەشیمان بوونەوە
وەردانەوە
پاڵ لێدانەوە
دڵنیابوون، گووێ دنجبوون، ئاسوودەبوون
پشت لێدانەوە
دڵنیابوون، حەسانەوە نیگەرانی نەمان لە بابەت پێکهاتن یا پیک نەهاتنی کارێکەوە
پشتدانەوە
پاڵدانەوە، دڵنیابوون. هەڵدانەوەی ئاگری ناو پارەیەک نەدرێ بەو خزم یا کارەکەرو نۆکەرانەی کە پێش دەرگایان گرتووە
پیتدانەوە
خێردانەوە: فیتدانەوە
پەرچدانەوە
نووشتاندنەوەی لووتی بزمار لەدیوی ناوەوە. بەرپەرچدانەوە، ڕاڤە، پەرچڤاندن
پەچدانەوە
چوردانەوە(ئەردە)
کاردانەوە
بە کار بەربەرەکانی کردن٬ کردار یا ئاخۆتنێکە٬ کە لە یەکێکەوە ڕووبدا لە وەڵام یا کرداری یەکێکی تردا
گلدانەوە
لای خۆ هێشتنەوە٬ دەستندە٬ گەڕاندنەوە.