تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێدانەوە
پارچەیەک خستنە سەر پارچەیەک جل و بەرگ و ئیتر. دووبارە دەست بە چتێک کردنەوە، کە ماوەیەک وازی لێ هێنرابێ
خێردانەوە
خەندەقدانەوە
بناغە دانەوەی دیوار ، هەڵکەندنی خەندەک
دادانەوە
هێنانە خووارەوەی پەردە و ئیتر، شۆڕکردنەوەی هەر چتێکی بێ.-ی پێنووس:دووبارە خۆشکردنەوەی سەری پێنووسە بۆ نووسین.-ی بارانە و بەفر: مەبەس لە جاری دووەم و پتری بارینی وانە.-ی قۆڵ وداوێن: هێنانە خووارەوە، شۆڕکردنەوە
دەقاقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی . کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. لێدان
دەقدانەوە
دووبارە بێژانەوەی دانەوێڵە بە بێژنگ بۆ ووردە لێ بڕینی، دووبارە کوتانەوەی برنجی نیوەکوتراو. بۆ لێدانی کەسێکیش بەکاردەبرێ، کە ئەمڕۆ نەچییە قوتابخانە دەقت دەدەمەوە
دەمدانەوە
گەشانەوەی گوڵ یا قەڵشینی میوە و هەنارە، کرانەوەی زاری برین
دەنگدانەوە
دەردەنگ، ڕازە، دەنگڤەدان، شەپۆلدانەوەی دەنگ، زرینگانەوەی دەنگ، بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسە بە جۆرێک کە گەلێ کەس گووێی لێ بێ. گەڕانەوەی دەنگ لە ناو چیا و ئەشکەوت و گەرماو و گومپەزاندا
سڵاودانەوە
چت یا بەردێک بەنێو تەرازوونان تا دابێ ٬ ﺌەو لنگە تەرازووەی ٬ کەچتی فرۆشیاری تێدەکرێ٬ کە دابێ دەڵێن سڵاوی نەداوەتەوە.
شێفدانەوە
شەوقدانەوە
پەیدابوونی شەوق لە چتێکهوە، درەوشانەوە.
فسدانەوە
دەست هەڵگرتن لە کارێکی و پەشیمان بوونەوەی لەبەر نەبوون و سەرنەگرتنی٬ تسکەندن
قسە قووتدانەوە
قنگدانەوە
مەبەس لە کەمە دانیشتنێکە
قووندانەوە
قەرزدانەوە
قەرددانەوە٬ دانەوەی قەرز بە خاوەندی
لێکدانەوە
فەلسەفە٬ بەراوردکردن٬ لێ وورد بوونەوە٬ -ی دەنگ و باس ٬ ڕاڤە کردن
هاوڕدانەوە
(دەر.): ئاوڕدانەوە٬ کۆمەگی و یارمەتی کردن