تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانە
دەنک٬ قل٬ لڤ٬ ڕەژەک٬ دەنکێک لە چتێک٬ (کۆ.): چەشه٬ دانەیێکە لەسەر داو و تەپکە دانرێ٬ چینه٬ - هەڵگرتنەوە: چینەکردن٬ ژماره٬ تەنها یەک دانە٬ گەوهەر٬ دوڕ٬ نارنجۆکی دەستی. ددانە: -ی مشار: ددانەی مشار –ی چاو: تەڕاخومه٬ لای ژوورووی مەرەزه٬ کەوانە٬ دەغڵ و دان و ئیتر. (موک.): دانەی لغاو: ئاسنی لغاو. (ئەردە.): چتێکە وەکوو شانە وایە و گەورەتر و درێژترە هەودای ڕایەلی تەنراوی پێدا هاتوو چۆ دەکا لە کاتی جۆڵاییدا ٬ برێشکە٬ -ی ڕوو: زیپکە
دانە پشتگووێ
تەرکەخەمی٬ وەپشتگووێ دان
دەرزی دانە
(دەر.):درزیله٬ (خۆ.): مام دەرزیله٬ (باد.): پێ لەقلەق٬ گیا٬ گیایەکە لەسەر لقەکانی گولی سووری وورد دێنێ لایەکی لاسکە کانیشی سوورە و لایەکی تری شیینه٬ کە گوڵەکە وەری کیفی گوڵەکە وێک دێتەوە چتێکی باریک و درێژی وەکوو تەبەنەی دەردەکات
بەرەوبڕی دانەوە
پێش ڕێی یەکێکی گرتن
دانەبا
وەبەربادان٬ بەبادادان٬ لەبەرد دان
دانەبانا
(ڕۆژ.): لێفە و پەل بەسەر خۆ دادان
دانەبرێشکە
دانەبنار
دانەبەر
(باک.):ڕاونان٬ دەرکردن٬ (موک.): وەبەردان. دەست پێکردن.
دانەبەردان
(باد.): بەرەڵاکردن
دانەبەرکرن
کۆچ پێکران٬ (ئەمن بە بارامم کۆچ کرد)٬ بارپێکردن
دانەبەزە
مەمکی ئافرەتان یا گووانی ووڵاخ و ئاژاڵانە لە دەمێکیدا ٬ کە ووشک ببێت
دانەجووچک
(دەر.): دانەقەتێ
دانەخاڤ
(باک.):جوورە گەنمێکی شکاو و کوتراوە
دانەدوو
(هەورا.): دۆینە
دانەدوواوە
گل نەدانەوە٬ وەرنەگرتن٬ گەڕاندنەوە
دانەدۆ
دانەدەست
ئەسپاردن٬ پێ ئەسپاردن٬ چیس کردن٬ بەدەستەوە دان.
دانەدەم
خستنی چتێک بۆ سەر چتێک و پێدا دروونی: پەردەکە کورتە قولانجێکی بەدەمەوە بدە. مەیدان دان٬ ڕوودان٬ لەدوودان
دانەر
ڕۆنەر٬ چێکڕۆخ٬ کەسێکە بناغەی چتێک دابنێ٬ کە لەوەپێش نەبووبێ. ڕێکخەر٬ بەستەکار
دانەرۆکە
چێشتێکە لە گەنم و نۆک دروست دەکرێ و دەبەشرێتەوە بە سەر دراوسێدا لە کاتێکا کە منداڵی ساوای ئەو ماڵە تازە ددانی ڕووابێ
دانەزان