تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دانا
(هەورا.): زانا٬ شارەزا٬ تێگەیشتوو٬ ووریا. ناوی نێرینانە
دانار
دەنک دەنک٬ دانار دانار٬ چتێکە کە دانە دانە وەستابێ و تێکەڵ یەکتری نەبووبێ ئەم قوبووڵییە دانار دانارە
داناش
(کە.دەر.):دانەوێڵە
دانامە
(ئەردە.): بۆز٬ مووی ڕەش و سپی
دانان
ڕۆنان٬ خستنە بان زەوی٬ نهان٬ دانیان٬ دانین٬ دەینان٬ (هەورا.): ئەرەنیای٬ داکرن٬ دانێ: دابنێ(بۆ فەرمانە)٬ پەڕنووک-: واتە ڕێکخستن٬ جێگیر کردنی چتێک لە شووێنێک. (هەورا.): نیایەرە. وا-٬ وەها-: گریمان٬ وەگرتن٬ خەمڵ کردن٬ قرساندن٬ واگرتن٬ خەمڵاندن٬ لەناوبردن٬ دۆڕاندن٬ چوواندن٬ زیانکردن٬ خۆلسەردانان٬ خۆ لە پێناو دانان٬ خۆلەناوبردن٬ ئەویشی لەسەردانا: واتە ئەویشی لە پێناوی وی داچوواند٬ پێ-:پێ بژاردن٬ تووشی زیانکردن٬ تۆڵە لێ ئەستاندن
دانانەوە
بۆ جاری دووەم و پتر دانانی چتێک لە جێگای خۆی. –ی مریشک :مریشک نانەوە لەسەر هێلکان لە کاتی کورک بوونێدا. –ی شەڕ: شەڕهەڵاییساندن. –ی داووتەپکە: نانەوەی داو و ئیتر. –ی: کاتژمێر: کۆک کردن
داناو
(ئەردە.): ئاودانی گەنم لە کاتی دانگرتنیدا
بناغەدانان
خۆدانان
خۆلە پێناودا دانا و بەخت کردن
داودانانەوە
داووتەپکەنانەوە٬ تەڵە یا تەشقەڵە دانانەوە
ددان بەجەرگی خۆدانان
دڵهەڵگرتن، کوویش، پشوودرێژی، گلەیی نەکردن، ملپانی
ددان پێدانان
پێ لێ نان، جوون، جووین، درکاندن، پالێنان
دەقداناش
(دەر.) ژووری دانەوێڵە
سنداناوی
سنگاناوی٬ تەڕەکاری و میوەیەکی سندان لێدراوە.
سەردانان
مل کەچکردن٬ گیان لە پێناونان٬ گیان بەخت کردن لە پێناو چتێکیدا٬ سەربەختکردن. خۆ تێدا لە ناو بردن٬ تێدا چوون. خۆدانە دەست.
وادانان
واقرساندن٬ وەرگرتن٬ باوەڕپێکردن٬ پشت پێبەستن
وەدانان
بڕوانە: وادانان
پێدانان
تووشی زیانکردن، پێبژاردن