تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامان
پەک کەفتن٬ پەک کەوتن٬ دەستەوو ستان بوون٬ دەستەووسان بوونی مەردووم و پەک کەوتنی لەسەر چتێک. واق ووڕمان٬ دوو دڵ بوون. ڕامان٬ بیرکردنەوە. بەپەرۆش و خەمگین بوون. دەمان. (دەر. هەورا.کە) :داوێن٬ دامێن٬ دانگە(سزیر)٬ داوێنی مرۆ و چیاو دار و بار و ئیتر. سزا٬ دەیەک
دامان پۆش
(کە.): دەرپێ
دامانگر
داوێنگر٬ دامانگیر
دامانگرتن
دامانگیر
داوێنگر٬ داوێنگیر٬ -ی: داوێنگیری
وەڕوودامانەوە
کارێکە٬ کە کەسێک لەبەر یەکێکی دی بە ناچاری بیکات و لە ڕووی نەیێ نەیکا
ئاودامان
پۆشاکی شۆڕی تا سەر پێیان
ئاوەڵدامان
بڕوانە: ئاواڵکراس
دۆشدامان
دامان و بیرکردنەوە لە چتێک
دەستەودامان بوون
داوێن گرتن،پاپابوون.