تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دارامازی
(باک.): دارەمازوو
داران
(باک.): گەزتن، پێوەدانی دووپشک، داخستن
دارانەوە
بووردنەوە، بەلاداهاتن: ڕۆستەم لە پڕڕا دارایەوە
داراهرمێ
(باک.): دارەهەرمێ
داراهنارێ
(باک.): دارەهەنار
داراهەژیرێ
(باک.): دارەهەنجیر
داراووس
بای داراووس، بایەکە تۆو و مایەی دارانی نێر دەگەیەنێتە دارانی مێ
داراچلۆ
دارەچڵوو
داراڕەش
(باک.)ک داری ناروەن
داراکارچکێ
(باک.): داری جوورە هەرمێیەکییە
داراکۆلک
(باک.): کۆلکەدار
داراکەنێرێ
(باک.): دارەکەنێر
داراکەڤۆتێ
(باک.): دارەکەوت، دارەکەوێت
داراگولشیلاڤێ
(باک.): دارەگوڵی کێوی
داراگولێ
(باک.): دارەگوڵ
داراگوویزێ
(باک.): دارەگوویز
دارای
(هەورا.): دێران، ئاوداشتن، ئاودانی بیستان و باخ و باخچان
دارایانەوە(ئەردە.)
دارانەوە،داکەوتن،ڕمیان،کەوتن،داکەفتن.
دارایی
دەوڵەمەندی، هەبوون، (باک.): بۆچک، بوون، دەستدرێژی، (دەر.): هەبین، دەستەڵات و دەستڕۆیشتن. بەپێچەوانەی هەژاری و دەستکورتی. جوورە پەشتەماڵێکە . دەرمانێکی تیژە بۆ چاو پێی دەڵێن دارا
دارباز
تەنافبار، پەهلەوان