تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داخ
ئاخ،سووێ، سوو، دەرد، پەرۆش،ڕۆ، ئەیڕۆ،ئایڕۆ، خەفەت ووشەیەکە بە هۆی ویەوە خەفەتی دەروون دەردەبڕڕێ.-لە دەست ڕۆژگار، کەسەر، نەهار، جخار.-خوواردن: پەرۆشدار بوون._دار:پەرۆشدار، چای_:داغ، زۆرگەرم. (خۆ.) دێر،خەت، دێخ،بۆچووم. داغی ئاژاڵ و ماڵاتان، ئاسنێکی سوورکراوەوەیە بە شووێنی بەئێش و ژانداری لەشی گیان لەبەریانەوە دەنێن یا بۆ نیشانە کردن یا سزادان.بەو ئاسنەش دەڵێن کە سەری پانە و ئەندامی گیان لەبەرانی پێ داخ دەکەن. نیشانە. کێو، بەڵان بەتەنێ بەکارنابرێت بەڵکو لەگەڵ(شاخ) بە کار دەبرێت: شاخ و شاخ
داخ لەدڵ
کەسێکە دڵی پڕبێ لەدەرد و چەخار بەهۆی هەرچتێکەوە
داخ ناوتووێڵ
(ئەردە.):چینی نێو چاوان
داخ و دوخان
(ئەردە.): خەم و خەفەت
شیر داخ (ئەرده.)
پارچه ئاوریشمێکی ناسراوه.
داخاز
(باد.):داخوواز، داوخوواز، دڵخوواز، ئاوات
داخازتن
(باد.): داخووازتن، داوخووازتن، ئاواتخووازتن
داخداخ
داخدار
نەهارەزگ،داخ لەزگ، خەمبار._ی:داخ لە زگی، خەمباری
داخران
بەستران،بەسترانی دەرک و پەنجەرە و ئیتر. ڕاخران
داخراو
داخستراو،ڕاخسراو،دهرگا وپەنجەرەی هەڵ پێکراو، چتی فڕێدراو
داخرمان
(ڕۆژ.):داکرمان، کرۆژران
داخرماندن
داخرماو
داکرماو، کرۆژراو
داخرپیان
داخریاگ
(ئەردە.)داخراو،ڕاخراو.فڕێدراو.کەوتوو
داخزان
داخزین،ترازان و خلیسکانی چتێک لە شووێنێک
داخزاو
تێخزاو
داخزین
داخزان،خزان، خزین، تێخزان، خۆشین
داخستراو
داخزاو، خزاو، خوشیو.ڕاخراو،داخراو
داخستن
لەدەست کەوتن، گاڵەدان، دایەخستن، دادان. کڵۆم کردن، قایم کردن، دەرگابەستن، ئەرەووستەی قایمکردنی، ئەڵقە ڕێز و قفڵ و شمشیرە(گۆڵە.)ی دەرگا و چتی تر لێدان. ڕاخستنی ڕایێخ و حەسیر و چتی تر (هەورا.)ئەرەووستەی هێنانەخووار و دادانەوەی پەردە و ئیتر.نزمکردن، بردنە خوارهوە، هەڵکەندن و چاڵکردنی شووێنێک لەزەوی (بناغەی دیوارەکەی داخست) تەندوور-: ئاوور تێدا کردنەوە و گەرمکردن.فڕێدان. بڕین، داپاچین.داشکاندن، بەڕەڵاکردنی ئاو
داخشان
داخشاندن
بەزەوی داخشاندن.(باک.)چاوپێ هەڵنەهاتن