تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داتوورانن
(ئەردە.):تووراندن،توورانن، فیڕاندن،زگ چوون
داتڵیشان
تیتۆڵ تیتۆڵ و ڕیندۆڵ بوون، دڕان، پارچەبوون، دادڕان ،تڵیشانی هەندێ چت لەباری درێژیدا
داتڵیشانن
داتڵیشیان
داتە مریان
داتەقاندن
بەپەلە و دەستوبرد نووێژکردن؛ نووێژەکەت داتەقێنە
داتەمیان
(ئەردە.): داتەمین، تەمین، تمیان، پشێویان، پشێوبوون
داتەمین
(ئەردە.): خەم وتەم و خەفەت داگرتنی کەسێک، داتەمیان
داتەپاندن
ڕووخاندن، تەپاندن،ڕۆچوواندن، داهێناندن، دانماندن
داتەپین
تەپین،ڕۆچوونی زەوی سستەک و سەربان و ئیتر،دانمان،داتەپان، داهاتن، نزم بوونەوە و داتسانی بان و گووێسووانە. مەبەس لە پیربوون و بەناواچوونی گیاندار
داتەپیو
داتەکاندن
بەتاڵکردن،تەکاندن، داوەشاندن، ڕاوەشاندنی هێندێ شت سەربەرە و خووار بەچەشنێک، کە هیچی تێدا نەمێنێ، هەژاندنی لکی داران بۆ وەرین و کەوتنە خووارەوەی بەرەکەی
داتەکاو
تەکاو، داتەکێنراو
داتەکیان
(ئەردە.):داتەکین، بەتاڵ بوون
داتەکین
مەبەس لەنابووت بوونی مەردومە، ئەوەندەم لەبازاڕ چتمەک کڕی داتەکیم، واتە هیچم نەما. بەتاڵ بوونی ئامانی پر لە چت ،کەهیچی تێدا نەمێنێ. بۆ پیربوون و لە ناوەوە چوونی گیانداریش بەکاردەبرێ