تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەڵک
مەردوم، مرۆڤ، مرۆڤان
خەڵۆزە
(شا.): خاڵۆزە ، (شا.) خارووزە
خەڵێف
(بڵ.): گەوار (کەوار) ، زەمبیلی هەنگان ، کادی مێش ، کۆچمێش ، پلووری توولێنی مێش هەنگووین
خەڵەتان
تەفرەخوواردن،فریوخوواردن،دەستبڕان
خەڵەتاندن
فریودان،تەفرەدان،دەست بڕین،قۆڵ شکاندن
خەڵەتانن
خەڵەتاو
فریوخوواردوو،فریودراو،تەفرەدراو
خەڵەف
(ئەردە.):تێکۆڵی دارانە
خەڵەفان
خەرفان،شێوان لەبەر پیری
خەڵەفاو
کەسێکە لەبەر پیری شێوا بێ
خەڵەفاگ
خەڵەفیاگ
باخەڵبڕ
باخەڵە(هەورا)
بەخەڵفرۆش
ووردەفرۆش، خوردەفرۆش
تەشخەڵە(ئەردە)
خۆخەڵەتاندن
خۆنەزان و ناشی کردن
خەڵپەخەڵپە
غەڵبەغەڵب،(هەورا)غەوغا،هەوا و هووریا
زیخەڵان
خیزەڵان،تەزێلاک. (هەورا.): زاخیران،شوێنێکە خیزی زۆر بێ.
زیخەڵانی
شووانخەڵەتێنه
باڵندەیەکی چکۆڵەیە هێندەی ڕەشۆڵەیە خۆی مات دەکات تا نزیکی نەکەون نافڕێ، کە فڕیش دیسان هەر لە نزیک دەنیشێ تا نزیکی نەبنەوە نافڕێ، شووانهەڵخەڵەتێنه، شڤانشتەغلینەک، شڤانشتەغلیک، چڤک، قوشەکڵاونه.
شووانهەڵخەڵەتێنه
شێخەڵکردن
هەڵپاچینی دارودرەخته بۆ باڵاکردن.
شەخەڵان (هەورا.)
شوێنێکە، کە قەڵەمی تێدا ڕووابێ.
شەخەڵمچ (هەورا.)
هەڵخەڵەتان
فریودان٬ تەفرەخواردن٬ خاپین٬ خران.
هەڵخەڵەتاندن
تەفرەدان٬ لەپاندن٬ خراندن٬ شیشەلێدان
هەڵخەڵەتاو
هەڵخەڵەتێنراو.
هەڵخەڵەتێن
خەڵەتێن٬ فریودەر٬ تەفرەدەر.
پۆخەڵە(کۆ)
کەرکۆل، جوورە گیایەکە