تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەمسارد
خەمسار،سستەپەلە،ئەو کەسەیە لە کاران دا سست و تەنبەڵ بێ. –ی: خەمساری
خەمساری
خەمساردی
خەمسۆک
(باک.): خشتیلە، گچگە وجوان،قشتیلە
خەمشەسەرێ
بۆکارێک بەکار دەبرێ کە بە ناپوختی و نا ڕێکی بکرێت،دەڵێن: فیسارە کەس بە-کارێ دەکات
خەملە
(باک.) ک خەملا بخەملاخستن: بە پێدا گرتنەوە لێکدان
خەمناندن
(باک.) رێزگرتن
خەمناک
خاک بە سر، خاکەسار، پەرێشان، بەدبەخت، چارە ڕەش، لێقەوماو، خەمبار، دڵتەنگ، پەرۆشدار، نەچین. –ی : خاکبەسەری، خاکەساری، پەرێشانی، بەدەختی، چارەڕەشێتی، لێ قەوماوی، دڵتەنگی، پەرۆشداری، خەمبار
خەمووشەک
(زا.):چڕنووک
خەمڕەوێن
چتێکە یا کەسێکە خەم وپەرۆشی بڕەوێنێ،خەمڕەڤین. –ی:خەمڕەواندن
خەمڕەڤێن
(باک.):خەمڕەوێن. –ی:خەمڕەوێنی
خەمکە خەمان
(کە.) :کەسێکە خەم و پەرۆش بۆ هەموو لێقەوماوێکی بخووات،دڵسۆز،میهرەبان،
خەمگیر
خەمگین، -ی:خەمگینی
خەمگین
غەمگین،بەپەرۆش، پەرۆشدار، کز، شانی، داماو، خدۆک، بڕەش، خەمبار، خەفەتبار.
خەمڵ
خەمڵ کردن
تەخمین کردن، دانانی ئەندازەیەک لە بڕ بۆ ووشکە دان بە بەری ڕهزان وباخ بۆ ئەوەی بە پێیە مڵکانە یا باجی لە سەر وەربگیرێ
خەمڵان
ڕازانەوە،خەمڵێن، جووان کردن
خەمڵانن