تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیر خەس
گیاندارێکه لەکاتی شیرەخۆرەییدا خەسێنرابێ.
کورت خەس
قرتاندنی نێرکی تووتن لەسەر گەڵاوە تا باڵا نەکات
خەسارە
(زا، خۆ) کاریتە، نیرگەی خانوو
خەساس
کەسێکە گیانداران بخە سێنێ
خەسان
خەسێنران، خەسین
خەساندن
ئەسپ و گاو ئیتر لە پەڕین خستن و هێلکەی گونیان دەرهێنان یا فلیقاندنەوەی گونی گیان لەبەرانە بۆئەوەی کە نەپڕێ. شکاندنەوەی تەرزی تەماتە و ئیتر تا پەل باوێژێ و بەرداهێڵێ تا بهرەکەی زۆر و باشبێ ، ئێختە کردن. خەرسکردن. ِ
خەساندی
خەسێندراو ، خەساو.
خەسانن
(ئەردە):خەساندن.
خەسانن
خەساندن(بۆووڵاخ).
خەساو
خەسێندراوی خەسێنراو، خەساندی ، گیان لەبەری خەسێنراوە .
خەسبوو
(باک.):دایکی پیاوە بۆ ژن.
خەست
تیر ، خەس، پەیت ، توند ، چڕ ، بە پێچەوانەی وەی کە شل بێ.
خەست بوونەوە
توند وپەیت بوونی چتی شل.
خەستی
پەیتی ، توندی (بەپێچەوانەی شلی).
خەستە
نەخۆش، بێمار. دۆیەکە کە لە ناو کیسەیەک کرابێ وتوند بووبێتەوە.
خەستەخانە
نەخۆشخانە ، تیمارگە ی نەخۆشگە ، شووێنی تیمارکردنی نەخۆش.
خەستەر
خاستر،باشتر.
خەستەوی
جوورە خوومایەکی نەرمە دەکرێتە حەلانەوە: ناوپووش.
خەستەک
چتێکە چتی زۆر شینی پێ دەچووێنرێ وەکوو دەلین: دەڵێی خەستەکی شینە.
خەسرەو
پادشا ، شا ، میر ، خونکار ، نێوی نێربنانە.
خەسرەوانی
(ئەردە.): جۆرە کووپەیەکی گەورەیە ، گۆزە و کووپەی زل.
خەسم
(ئەردە.):زۆر ، ستەم ، ڕق و کین ، داگیرکردن.