تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەرپێت
باژارەکی کوردە دکەڤێ ڕۆژاڤایێ ئامەد(دیاربەکر)ی ئەمڕۆ لە خرپێت بازاڕی(العزیز)دروست وئاوەدانکراوە.
خەرپەنگ
زڕینگ،خەرپونگە،جوورە پنگێکە و ناخورێ.
خەرچەنگ(باک.)
خرچەنگ.
خەرک
(ئەردە): هەرگ،قور.
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
خەرکاو
خەریک بەڵان لە گەڵ خەریک بە کار دەبرێ،هەمیشە خەریوک خەرکاوە
خەرکۆڵ
کەرکۆڵ،گیایەکی بەرزی گەڵا پانە گەڵاکەی بە ووشکی دەکوترێ وچتێکی لێ پەیدا دەبێ وەکو کۆکەکۆن کە لە ئاوی کاڵەک هەڵکێشرێ دەبێ بە (قاو)(پوشوو)بۆئاگر کردنەوە بەکاردەێنرێ بە هۆی بەرد وچەخمانە.
خەرکەدار
(ئەردە.):ووڵاخدار،کەردار
خەرکەما
(شا.)سینگ وشریتێکە سەری شریتەکە لەلاق ودەستی شریتەکەوە سەرەکەی دیکەش لەسینگێکی چەقا وقایم دەکەن پیاوەکە بەهێز رادەکێشن تەقەی لێدێ و دێتەو جێی خۆی
خەرکەمان
چتێکە وەکو چیکەنە کەوەی دەفە وبێژنگ و چتی تری پێ دەچەمێنرێتەوە،خەرکەوان
خەرکەوان
(ئەردە.)خەرکەمان،مرازێکی گەورەداری خواری پێ راست دەکەنەوە
خەرگ
(فە.):قوڕ،هەڕگ
خەرگا
خێوە تی گەورە، بارەگا،خەرگە، چادر
خەرگووش
هەرویێشە،کەروێشک
خەرگۆر
(ئەردە):گۆر،کەرەکێوی
خەرگۆشە
(زدن.)کەروێشک،هەوریشە
خەرگۆلک
(بابا.)شوور،گاکێوی
خەرگەلە
(باک.)کۆڕ،شووێنی لێ کۆبوونەوەی خەڵکییە.(باک.)مێگەلێکە هەمیشە لەدەرەوەی ڕابووێرێ.کۆمەڵگە،جڤات.
خەریت
(باک.) :پیاوی زەلام و بەهێزە ،کەڵەپیاو،(باک.)ئەوەیە کە لە خەرت دەدرێ
خەریتە
جوورە کوولەکەیێکی ئاوی و مل باریک و درێژ و بن ئەستورە،راوچی باڕووتی تێدەکەن بۆ تفەنگی رەشۆکی ساچمە زەنی جاران کە لەلوولەوە دادەگیراوە و بارووتی تێدەکرا.فیشەکدان.