تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆرشی
(ئەردە.): ڕووجیار
خۆرلەزەدە
کاتی زهردەپەڕ
خۆرنشین
ئەوشووێنە، کە بە دیمەن خۆری لێ ئاوابێ. کەسێکە لە خۆراوایە دانیشتنێ یا لەوێ لە دایک بوو بێ ، کەسێکە لە پێش خۆردانیشی. دانیشتن لە هەرێمی ڕۆژاوایە
خۆرنەوەزان
شووێنێکی سەختە لە نێو چیایاندا، کە هەتاو نەیگرێتەوە و گیای تێدا سەوز بوو بێ و تک تک ئاوی لێ بچۆڕێتە خووارەوە، خۆرنەگەز، نسار ، نسرم، سیوەر
خۆرنەگەز
نسار، شووێنێکە لە داوێن یا بەرقەدی چیایانی بڵند ، کە خۆرنەیگرێتەوە یا کەمتر بیگرێتەوە
خۆرهەڵات
ڕۆژهەڵات ، کاتی ڕۆژهەڵاتن، شووێنێکە خۆری لێ هەڵبێ
خۆرهەڵاتی
خەڵکی لای ڕۆژهەڵاتی
خۆرهەڵاتی ناس
کەسێکە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاکی ڕوژهەڵاتی بە دانیشتووەکانیەوە شارەزا بێ.- ی: پیشەی کەسێکییە ، کە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاک و دانیشتوانی خۆرهەڵات شارەزابێ
خۆروەزان
خۆرپەران
کاتی ڕۆژپەرست.- ی: ڕۆژپەرستی
خۆرپەڕ
خۆرک
(هەو.): خۆرە
خۆرکە
خۆرکەتن
خۆرهەڵاتن، خۆردەرچوون
خۆرگە
چیکڵدانە، ووڕگ ، خوواردنگە، ڕۆژهەڵات، شووێنێکە ڕۆژی لێ هەڵبێ
خۆرۆنان
(موک.): خۆدانان، خۆبەختکردن ، خۆلە پێناونان
خۆرە
(باک.) خوورک، ژەنگ، (دەر)خوڕەسەرە، خۆرک، خۆرکە مافەتە ،(باد)خێرک، ئاپۆرە لە سەری تەدا: خۆرەت لە سەری دا، برینێکی پیسە و زۆر بە خارشتە و چابوو نەوەی دژوارە. جوورە برینێکە بە هەرشووینێکی بگات دایدەوەشێنی و چابوونەوەی نیە
خۆرەبووک
(سور.): نۆکێکە لەناو زیلەمۆیەدا براژبێ
خۆرەتاودان
وەبەر هەتاودان