تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەرەخۆرە
دارێکی کلۆرە سەرێکی بەرز دەبێتەوە بۆ ناو سەردۆڵیان، ئەو سەرەکەی تری بەسراوە بە کەوچکەوە دانەوێڵەی پێدا دێتە خوار بۆ ناو گەرووی بەرداش بۆ هاڕینی
چەشتەخۆر
چەشەخۆرە، باڵندە یا گیان لەبەرێکە، کە چەشەی خوواردبێ._کردن: چەشتکردن
چەشەخۆرە(هەورا.، کە)
دانەخۆرە، چێر، بۆ مرۆو ئاژاڵ و باڵندان بەکار دەبرێت، گیاندارێکە چەشە بخووات و بە تەڵەوەنەبێت
چەشەخۆرەکردن
دانە خۆرەو چێرکردن
ڕەخۆدیتی
(موک.): لە خۆڕادیتن
ڕەفتارخۆش
کێرخۆر
مەبەس لە ئەفرەتی کێرخۆر و جۆشنە.
کەلووەخۆرە
زیندەوارێکە مێمڵی فەریکە نۆکییە بە تەڕی دەیخووات.
کەمخۆر
دژخۆر٬ (هەورا.): کەموەر٬ کەسێکە خواردنی کەم بێ. –ی: دژخۆری٬ (هەورا.): کموەری. کەمخێر: بێ سوود٬ بێبارە. –ی:بێسوودی٬ بێبارەیی
کەوخۆر
دەنکە هەرە گجکەکانە لە نێو هێشووە ترێیاندا٬ کە لە پێش ئەوانی دی سووردەبن
کەیفخۆش
شادمان٬ دڵخۆش٬ دڵشاد. –بوون: پشکووتن٬ لەخۆشیان گەش بوونەوە ٬ دڵکرانەوە. –ی: شادی٬ (باک.): شالغی٬ شاهیانەت
گورگ نەخۆرە
پارچەیەکە لە وورگی ئاژاڵ هێندە لۆچدار و پیسە گۆیا گورگیش نایخوا٬ (هەورا.) حەوت لۆ.
گڕخۆر
زۆرگەڕ٬ سوورخۆر.
گۆشتخۆر
بەو جانەوەرە دەگوترێت ٬ کە گۆشت دەخوات.
گیا بەخۆڵە
پاڵمە٬ چەورک٬ چەورۆک٬ چەورە.
ئاخۆ
ئامرازی پرسیارە، ئایا، ئەرێ، هەرێ، داخووا. (باک) تەوییلە
ئەخۆ
ئۆخووەش(باک) ئۆخەیش
بەرخۆ(باک)
ناوی ئافرەتانە
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
خێراخۆ
بەخێری خۆت، لەڕووی پیاوەتی و مرۆڤایەتیەوە
داخۆ
داخووا، ئاخۆ،(کە.،باد.)ئەیە
سەربەخۆ
ئازاد٬ سەربەست٬ بسەرخووه٬ خۆیبوو٬ خووەسەر٬ سەربەربوو٬ بۆ کەسێک یا نەتەوەیێک بە کاردەبرێ ٬ کە ژێر دەست نەبێ٬ خۆسەر٬ ڕاستەوخۆ٬ لەخۆڕا
سەرخۆ
لەسەرخۆ٬ هێمن
سەرەخۆ
سەرەوخووه٬ سەرخووه٬ بونیەجاک٬ تەندروست٬ لە-: پشوودرێژ٬ خۆڕاگر
لەسەرەخۆ
هێوران٬ هێمن٬ بەکاوەخۆ٬ لەسەرخۆ٬ خووێن سارد. نەخت:نەختە٬ کەمکەمە٬ پیچ پیچه٬ تۆزتۆزه٬ بەرەبەرە
ماخۆ
(ڕۆژ.):خاوەند٬ خێویی٬ ماڵخۆ
ماڵخۆ
خاوەند٬ (باک.): ماڵخوێ٬ خاوەن٬ ماخۆ
ناوخۆ
نخۆ
دەنا٬ نەخۆ٬ نەخوە
نەخۆ
(دەر.): دەنا
هاتنەسەرخۆ
بووژانەوە. ووشیاربوونەوە
ووتەی سەربەخۆ
وەخۆ
ئامادە. (باک.): بەدییل. –کەوتن: ئامادەبوون٬ کەوتنەخۆ٬ خڕکردنەوە٬ خۆ ئامادەکردن٬ خۆسازکردن٬ بەرخوەکەتن٬ -هاتنەوە: وەهۆش هاتنەوە٬ بێدار بوونەوە٬ سەرخوەڤەهاتن. –گرتن: خستنەمل خۆ٬ دەمان٬ بەدەمان گرتن٬ دامان٬ دەستەبەری
ڕاستەوخۆ
ڕاستەوڕێ، ڕاستەوڕاست، بێ لارەکه، هەرله خۆوه، دەستبەجێ، سەربەخۆ، یەکسەره، ووتە یا کردنی کارێک نیشاندەدا که پێچ و لادانی تێدانەبی: - بڕۆ: واته هیچ لامەده. – بیڵێ: واته درۆی تێدامەکه