تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆبردنەپێشەوە
خۆڕەپێش خستن، خستن، خۆخۆشەویست کردن، بەکردەوە یا بەکوتنی چتێک بە پێی دڵی یەکێک
خۆبوواردن
(خۆ.) : خۆتەنبەڵ و تەپکردن
خۆبڕۆ
(هەو.) : جوورە گەمەیەکی منداڵانەیە لە تۆپە ڕاکردنێدا
خۆبڕین
لەخۆدان، بەسەر و پۆتڕاکی خۆدادان، خۆکوژتن
خۆبین
خووەبین، بەفیز، فیزدار، خۆپەسەند. –ی : فیزداری، خۆپەرستی، خووەبینی، خۆپەسندی
خۆبەختکردن
خۆکردنە قوربانی، خۆ کردنە گاوو و گەردوون، خۆ لەپێناونان
خۆبەردان
برێتییە لە پتر خەرجکردنێک، کە لە وە پێش نەتکردبێ.
خۆبەزەوی دادان
(ئەردە.) : خۆبەزەویندان
خۆت
مەبەس لەوکەسەیە، کە لە گەڵی داخووێی
خۆتا
خۆتدا، چتی وا لە خۆتاگومان دەبەی
خۆتان
مەبەس لە وانەیە، کە لە گەڵیان دا خووێی
خۆتراش
خودتراش ، ماشینی ڕیش تاشینێیە
خۆترە
(هەو.): دارێکی قوڵە و ئەستوورە وەکوو کوتکی بە کاردەبرێ،(هەورا.) قۆتەرە
خۆتێهەڵقوتەندن
خۆتێگرتن
خۆلە کار و بارۆ یا کێشەیەکە وەدان بۆسوود لێ وەرگرتنی
خۆتێگەیەندن
خۆلێ نزیک کردنەوە، ئاووڕ لێدانەوە
خۆتە
لە کاتی مەڕ و بزن دۆشینێدا بە کاردەبرێ ، تاڕاوەستن
خۆتەن
بەنەزانی