تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەفر خۆرە
بەفرە خۆرە
بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بەسەر بەفریدا ببارێ دەیتوێنیتەوە. نێوی باڵندەیێکیشە
بەڕوولە خۆرە
خۆرە
(باک.) خوورک، ژەنگ، (دەر)خوڕەسەرە، خۆرک، خۆرکە مافەتە ،(باد)خێرک، ئاپۆرە لە سەری تەدا: خۆرەت لە سەری دا، برینێکی پیسە و زۆر بە خارشتە و چابوو نەوەی دژوارە. جوورە برینێکە بە هەرشووینێکی بگات دایدەوەشێنی و چابوونەوەی نیە
وشتر خۆرە
وشتر ئالووک٬ حوشترئالیک. قاتۆل٬ قاتۆ
خۆرەڵات
خۆرەبووک
(سور.): نۆکێکە لەناو زیلەمۆیەدا براژبێ
خۆرەتاودان
وەبەر هەتاودان
خۆرەزەرد
کاتی زەردەی بەیانیان و ئێواران ، زەردەڵ پەڕ، بەرەئێوارە
خۆرەسەرە
(دەر.): خۆرە
خۆرەن
(ئەردە.): خۆراک
خۆرەنگاز
هەتاوگاز، چتێکە هەتاو گەزتبێتی
خۆرەوەزان
بەربەرۆچکە
خۆرەچەرە
(کە.): تەنگەنەفەس، هەناسەبڕکە، ئەو لوولەیە لە ئاشیدا ، کە دانی دەڕژێتە نێو بەرداشەکەوە
مەگەز خۆرەکان
ئەوانەی مەگەزان دەخۆن
ئاوخۆرەوە
پەرداخ،(موک) ناوەرووکە نەرمەکەی دارانە. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخەوە نێوەڕاستی قووڵەو ئی واش هەیە کونە
قاوەخۆرەوە
تیرەیەکە لە بڵباسەکانی بیتووێنێ
چەشەخۆرەکردن
دانە خۆرەو چێرکردن
ئاخۆرە
(بار.، سوور)تەپۆ، مێشوولەی ووردو ڕەشەو پێوەدەدا
ئاوخۆرە
بادی ئاو تێداخوواردنەوە، ئاوەخۆرە، ترگال، پیان. ئاسنێکی درێژە لە لغاوێدا دەچێتە نێو زاری ووڵاخی. نێوەڕاستی قووڵە، ئی واش هەیە کونە
ئاوەخۆرە
سوورێنچک، ڕاوی سەرکانی، ئەو ئاوەیە کە لە لمبۆزی ووڵاخ دەتکێتە ناو ئاوەوە لەکاتی ئاوخووارنەوەدا. کەلۆرێکە لە نێوەڕاستی داراندا ئاوی پێدا دەخوواتەوە. تاس، کاسە، بادە، بادی، قاپ، بەرداخ، پیاڵە یا قاپی ئاوخوواردنەوەی،(بار) ترکال،(باک) پینف، خووارووفک
بەفرەخۆرە
بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بەسەر بەفریدا ببارێ دەیتوێنیتەوە. نێوی باڵندەیێکیشە
بەچەخۆرە
دەردێکە تووشی گیانداران دەبێ، ئیتر هیچ کاتێکی تێر ناخووات
بەڕووخۆرە
باڵندەیێکی بەڵەکە کەمێک لە ڕەشۆڵەی گەورەترە بەڕوو و بادامی دەخوواو لەناو خۆڵێ و دوو فلیقانەی داراندا بۆ کاتی برسێتی دەشیان شارێتەوە
جۆخۆرە
حوشترخۆرە :
حوشتر خووارە، جوورە گیایەکی دڕکاوییە ووشتر دەیخووا لەنێو چووارچێوەی داریشی دەگرن بەپێش پەنجەرانیەوەی هەڵدەواسن هاوینان ئاوی پێدادەکەن بۆ فێنکی.
خەمخۆرە
باڵندەیێکی قاچ ومل درێژە هەمیشە لە گووێ ئاودا بە ماتی دەنیشێ ، خەمەخۆرە
خەمەخۆرە
باڵندەیێکی گەورەی لاق درێژ و ملدرێژە هەمیشە بە ماتی لە قەراخ ئاوان هەڵدەنیشێ
داڵەکەرخۆرە
(بابا.):داڵاش٬ باڵندەیێکی گۆشتخۆرە و لە هەموو باڵندەیێکی زلترە
داەخۆرە
بۆ مرۆ و ئاژاڵ و ووڵاخ و باڵندە و داعبایان٬ چەشەخۆرە٬ چێژ٬ چەشه٬ چێشتە تەڵە٬ چەشته٬ دانەیێکە بە فاقە و تەڵە و تەپکەوە دەکرێ بۆ گرتنی باڵندان. –بوون: چەشەخۆرەبوون٬ چێژبوون٬ ڕاهاتن. – کردن: چەشەخۆرەکردن
زیوانخۆرە
ئاڵیگوڵینگ،ئاڵینگوڵینگ
سەرەخۆرە
شووم٬ کەسێکە شووم و نەگریس بێ٬ منداڵێکە لە دووای بوونی کەسێکی نزیکی مردبێ. –یی: شوومی
غەمخۆرە
خەمەخۆرە٬ ماسیگرە٬ دەڵێن ئاوی ناخوواتەوە نەوەکو ئاو کەم بێتەوە بۆیە پیاوی چرووکیش وەوی دەچووێنن
قوڵتەخۆرە
قوڵتەخۆرە
قەلەبەرخۆرە
(کۆ.):قەلەبەرخۆڵە
لاشەخۆرە