تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خۆرک
(هەو.): خۆرە
بەفر خۆرکە
جوورە بەفرێکی زۆر وورده و خڕە هەر چەند لە بەهاراندا بباری بەفری دەتوێنێتەوە، بەفرخۆرە
بەفرە خۆرکە
باڵندەیێکە بەقەد بولبولێکییە دەنگی وەکوو بەفرەشینەیە، بەڵان لەوی گەورەترە. هەورێکی چڵکنەو تۆزی لێ دەبارێ دەبێ بە هۆی توانەوەی بەفر
خۆرکە
خۆرکەتن
خۆرهەڵاتن، خۆردەرچوون
موو خۆرکە
واز٬ برینێکی پیس و کڕێژاویە لەسەر پەیدا دەبێ زووی چار نەکرێ دەبێتە کەچەڵی
بەفرەخۆرکە
باڵندەیێکە بەقەد بولبولێکییە دەنگی وەکوو بەفرەشینەیە، بەڵان لەوی گەورەترە. هەورێکی چڵکنەو تۆزی لێ دەبارێ دەبێ بە هۆی توانەوەی بەفر
تۆخۆرکە(ڕەوا)
جوورە باڵندەیێکە
جۆخۆرکە
باڵندەیێکی کەژو چکۆڵەیە بەقەد پەڕەسێرکەیەکییەو کلکی درێژە، (بابا) بەفرخۆرە، (هەورا) وەروەرێ
خەمخۆرکە
وشترخۆرکە
گیایەکە وشتر دەیخوا و ڕەگەکەی زۆر شیرینه٬ کە وشک بوو دەبێتە دڕک
بەرفخۆرک
جوورە تەرزەیێکی ووردە دەباری و بەفری دەتاوێنێتەوە
خمخۆرک
درز و قەڵشتی زەوی،(کۆ.) : کەندێکی قووڵە ، کە ئاو قووڵی کردبێ بەو مەرجە قوڵکە و کەندێکی سنوور دار بێ و زۆر گەورە نەبێ ، بەشووێنێکیش دەڵێن لە زەویدا، کە لە خۆیەوە ڕۆچووبێ
خومخۆرک
(کە.بابا.): قووڵکەیەکە مرۆ یا جرج قووڵی کردبێ، لە رێگاو چۆلاندا ووڵاخی تێدەکەوێ ، قەڵشتی زەوی
خەمخۆرک
(کە.) : جێگا یەکە گڵەکەی ڕزیوبێ کە پێی لێ نرێ: ڕۆچێ ،(هەو.) زەندۆڵ ، قەڵشتی زەری لە هاویناندا