تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خڕ
هەموو، گشت، تێکرا، خشت، هەمی، تەواو، (باک.) : جەنجاڵ، پاڵپێوەنان، (باک.) : خڕە، دەنگێکە، گرد، کۆ ، -کردنەوە:کۆکردنەوە، چڤاندن،کۆمەڵە کردن، -بوونەوە: کۆبوونەوە. (هەورا.) : خرکە بەرد، گەڕ، گڕۆڤەر،گرو،ر، گلينك، هنارك. كەنە، بەستێكە بەردی زۆر بێ، بەستۆڕە، شیوەڵە ، دەرە،چق، زەندۆڵ، جێلافاوێکە، کە خڕە و بەردی زۆر بێ.ووردە بەرد، تەواو، پیاوەکان بەهاتن: هەموو هاتن. خڕ کە بەرد. ئێگجاری، دەرگایەکەی بەداخە، بە ئێگجاری داخە، واتە شمشیرە(گۆڵە) کەی بە-ی ڕەتکە
سەووز خڕ
کڕیاری دانەوێڵە ومیوە و شیناییە لە پێش پێگە ییشتنیدا.
خڕاخڕ
(باک.):خڕخڕ کردنی گەروو لە نەخۆشیدا
خڕام
شووێنێکی بەردەڵان و هەڵەت و زوورگە
خڕبوون
گرد بوون،تۆپەڵ بوونی شووێنیک لە لەش بەهۆی نە خۆشییە کەوە،گلێرە و بوون
خڕخاڵ
ئاڵقەیەکی وەکووبازنەی وایەولەزێڕیالەزێوبەپتەوی دروست ولەپێ دەکرێ باریک وئەستووریشی هەیەیەکێکەلەجوورەخشڵەکانی ئافرەتانە، (زیی.)خشخاش، خاشخاش، خەشخاشی پێ.
خڕخاڵە
چەند دارێکە وەک بازن لە مسەرەو سەری بێشکە دەکرێ تا خڕەی بێ ومنداڵ پێی ژیر بن، خڕخاڵ
خڕخاڵەدار
جوورە بێشکەیەکە هەندی، ئاڵقەی داری تێخرابێ تا لە کاتی ڕاژاندنیدا خلەخلی لێوە بێ ومنداڵی پێ بخافڵێ وبنووێ
خڕخشت
خڕوخشت،گردەبڕ. تەواو، تێکڕا
خڕخڕک
(باک.):زەنگوڵەی گچکە
خڕخڕۆکە
(شن.):گەروو
خڕنووک
خەڕنووک، سەرپێچ، گیایەکە بە بەرە کەشی هەر دڵێن خڕنووک بەڵان، کە بەرهکەی ووشک بۆوەمەحچەچەی پێدهڵێن بەرەکەی درێژوو کەو تفتە وەکوو گورچیلە یە ئەگەر بە تازەیی و تەڕی بکوترێ وکاتژمێر و نیوێک لە گەڵ زەردێنەی هێلکەی بشڵەقی وەکوو رۆنی لێدێ ئەوسالە سەرپە ڕۆیە کییەوە لەسەر چاوی ژاندار دانرێ بەنیوکاتژمێر ژانەکەی دەشکێنی بەرەکەی تام وبەڵغی توون لەدەست دێنێ بۆ نەخۆشی شەکریش زۆر باشە ئەو بەڵغەی، کە لە تووتن چنین بە دەستەوەدەنووسی و وەکوو قیلی لێ دەکات، کە بە گەڵای خڕنووک بشۆری وەکوو سابوون کەف دەکات وچڵک وبەڵغەکەی ەبات خاوەند ئاژەڵیش خڕنووکی ووشک لەناو (کۆزی) کارە گەڵدا ڕادەخەن تا جێگاکەیان پیس نەبێ. جوورە بەرێکە لەبەرەکانی دارە مازوو لە مازو گچکەترە وەکوو خڕنووکی وایە
خڕنووکخڕنووک
جوورە گۆرانیەکە
خڕهخڕ
خڕەی یەک لە دووای یەکتری،خڕەخڕی زۆر. (باک.)خڕڕە،قڕخە،قڕخەقڕخ.دەنگی گروو و ئیترە.خشەی کاغەز یا کاڵای تازە.
خڕهەڵدان
خڕکردنەوە وتۆپەڵکردن
خڕو
هەموتان
خڕوخەپان
ئافرەتی قەڵەوی خڕو خرین ونەرم وشلە
خڕومڕ
توندوتۆڵ،قەڵەوو پڕبە پێست، خڕوپڕ، قۆڵەبنە
خڕوپڕ.
قوڵەبنە،قەلەو و پڕبەپێست،(کە.) خڕومڕ.(کرما.) چتمەک
خڕک
(دزە.):دەستە بەرد، خڕکەبەرد، خڕەبەرد
خڕکاندن
کێشان،بخرکینە