تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووگ
(هەورا.): بەراز
خووگرتن
(ئەردە.): ڕاهاتن، هۆگربون، خۆگرتن، پارێزگاری، دەوڵەمەندبوون. فێ گرتن. بەستران، مەیین
خووگی
خوگ، باج و پیتاکی میری
پووزەخووگە
پۆزەخووگە
جوورە بەرێکی دارە مازوویە وە لمووزی بەرازی دەچێ
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
تاخووگ(ڕۆژ)
پاخێڵ. گالیسکەی سەر بەفری، عەرەبانەی سەر بەفری