تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووسی
(باک.): خووس
خووسیان
(ئەردە.): خووسان، خیسان. ئارەقەکردن
خووسیاگ
(ئەردە.): خووساو
چەڵخووسی جۆی
چەقەلووس، کولین جۆ، جۆی فەریک بپروێنرێ و بۆ درێ و لە دەستاڕ کرێ و لەگەڵ گۆشتی بە پڵاوی لێنرێ بە پڵاوەکەشی هەر دەڵێنکە تامێکی زۆر خۆش و نایابی هەیە
چەڵخووسی گەنمی
گەنمی فەریک لە نێو ئاوی گەرم دەنرێ تا چەند خولەکێکی و دووایە لەبەر هەتاوی ووشک دەکرێتەوەو دەپروێنرێ و لە دەستاڕی دەکرێ و بۆ دۆڵمەو پڵاو بەکار دەبرێ، هەر چێشتێکی پێی لێنرێ بە تایبەتی پڵاو پێی دەڵێن