تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووسار
(موک.زاخ.، دەو.) : زوقم، خووس زوقمی سەرزەوی . سێوی- هی پاییزێیە ، کە خووس دەکەوێتە سەری
خووسان
نەرم بوونی چتێکی ڕەق دە ئاوێدا یا لە خووس نران بە هۆی تەڕ بوونیەوە، مەبەس لە دڵنەرمی کەسێکییە بەرانبەر بە هەرکەس و چتێکی، کە چاوەڕووانی لێ نەدەکرا
خووساندن
نەرمکردنەوەی چتی ڕەق دە ئاوێ دا،لە خووس نان، زەلاندن، خیساندن، دەڵێن ڕیشت بخووسێنە ئەوجا بیتاشە . دڵنەرمکردن
خووسانن
خووساندن ، نەرمکردنەوە
خووساو
خووساوە
خووساوەوە. چتێکی ڕەقە بە هۆی تەڕاییەوە نەرم بوو بێ.