تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارسەنگ خستنەپاڵ
ناوو ناتۆرەو چتی سووک و وێ نەچوو خستنە پاڵ یەکێکی
پیتک خستن
پەلەپیتکە هاوێژتن
ڕەهێڵ خستن
لنگەو قووچ خستن
ئاوداخستن
ئاوبەستن، ئاو بەرەڵاکردن
ئاگرڤێخستن(باک)
ئێخستن
خستن، کەواندن، خستەی. بیخە، بیکەوێنە
بارخستن
بار هێنانەخووار. باڵ ڕاکێشانی مریشکەو کەڵەشێرە، کە لەسەر تەنیشتی ڕابکشێ
بیرخستن
خستنە یاد
بیرخستنەوە
خستنەوە یادی چتێک بۆ یەکێک
بەرخستن(ڕۆژ)
بەرهاوێژتن. منداڵ یا بێچوو بە مردوویی فڕێدان. بەراویژتن. خستنەپێش، پێشخستن
بەرڕەتخستن
بەرگیرخستن
پەیداکردنی چتێک و خستنە ژێر دەست
بەرەوخستن
بەقنگاخستن
دوواخستن و خستنە پشت گووێی کارێک
بەچەخستن(فە)
تاخستن
نیشتنی خڵتەی شلەمەنی
تاکەوەخستن
تێخستن
تێ ئێخستن، چتێک لە چتێکی ترەوە بخرێ و قایم بکرێ:_ی پێدەڵێن، لێ قایم کردن. چتێک لەناو چتێکی تر نان، کە قووڵ بێ، تێ ئاویژتن، خستنە ئاو. کەسێک تووشی ڕووشەو گێچەڵ و کارەسات کردن. سەماوەر_: ئاوو ئاوور لە سەماوەر کردن، سەماوەر تێئاوێژتن. تووشی زیانکردن. پێ دۆڕاندن؛ فیسارەکەسم لە قومارێدا تێخست
تێکخستن
تەنافی جل هەڵخستن
ڕستەیێکە کاڵای تەڕو شۆراوی لەسەر هەڵدەخەن
تەنوورداخستن
هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێدا بۆ نان پێکردنێ. مەبەس لەوەشە، کە چەند کەسێک کۆ ببنەوەو خراپە باسی یەکێک بکەن
تەگەرە تێخستن
تێکدانی کارو دوواخستنی
جفتە هەڵخستن