تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرووک
(ئەردە.): قدیلکە، ختێ، ختکێ. چاوپێ هەڵنەهاتن
خرووکە
(هەو.):خروێرکە
خرویرکە
(کو.) خرمژ، (هەو.) خڕووکە،(زەن.،بابا.،هەورا.) ئاوڵە،(هەورا.) هەڵوێ،(هەو.) خوریکە،(شار.) خروێکە. خروێرکە سێ جوورە. خروێرکەی سفت.-ی بڵاو.-خووێن پژ.چەند زیپکەیەکە هەر کەسێکی لەدەم و چاوی بێت: گڕوێی دەکات
خروێرکەدار
گڕوێ،ئاوڵآوی، ڕووبخووری.-ی:گڕوێ یی، ئاوڵاوێتی
خروێرکەی بڵاو
ئاوڵەی بلاوە:جوورە ئاوڵەیەکە، کە ماوەی هەڵەینانی دووازدە ڕۆژە
خروێرکەی خووێن پژ
ئاوڵەی خووێن پژ، خروێر کەیەکی کوژەندەیە لە ڕۆژی دووەم یا سێیەمدا لە پهنای ڕان یا میزەڵاندا پەڵەیەکی سووری گەورە دەردە کەوێ تەشەنە دەبێ و هەموو لەشی دادەگرێ
خروێرکەی سفت
جوورە خروێرکەیەکە سەری زوو دەر دەبێ زیپکەی وورد ووردی لێ پەیدا دەبێ، ئاوڵەی سفت
خروێرکەی چکۆڵە
خروێلکە
خروێرکە،ئاوڵە
خروێنکە
خروێکە
(شار.)ک خروێرکە، نەخوشیێکە تووشی هەموو جوورە گیان لە بەرێکی دەبێ
خرپ
دەست بەجێ،گورج،دەم ودەست پتر بۆ خەو بە کاردەبرێ،- خەوێ لێکەوت: دەست بە جێ نوست . (کە.) بڕینی چتێکی بەڕێکی و پوختی.(باک.) کرتە ، بڕینێیە . زەوی جەودار ، زیخدار . دەنگی پێیە ، کە بە ناو خزی یا بە بندیواریدا بڕۆی
خرپش
(باک.): بە بێ هۆلە خۆدان وڕووی خۆڕنین
خرپن
خەپە تۆڵە،قەلەو
خرپنۆکە
خرپنە
گپن، گورپن، خڕو پڕ و قەڵەو، هۆپن،کنک، قوڵە بنە، خریلە، خریلانە، کورتە باڵا، خرپن
خرپووک
خرپۆ
(باک.):گێل، گەوج، حۆل
خرپە
کرتەکرت، خرچ ، دەنگی بڕینی دیوارییە، دەنگی پێیە لە دووردوە ، دەنگی لێدانی دڵە ، پرخەی خەوی، گەلەکۆمەگی
خرپەخرپ
خرپە ، هەنگاوی بچووک ئاویژتنە و دوور ڕۆشتنە. ووشەیە بۆ پێهەڵکاڵان و جنێوو سووکی بەکاردەبرێ