تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خراپە
واژی چاکەیە، بەدی،کردار وگوفتاری ناپەسند
خراپەکار
خراپەکر،بەدکار
خراپەکردن
چتی بەدو ناڕەواکردن
خرایی
خراپی،هەوا،فیز، لووت بڵندی
خرت
خڕ،گرد. دەنگێکە.(هەورا.)شەکە نێرێکی یە کساڵانەی خەساوە، تا دووساڵان، شەکەنێرێکی سێ بەهاری دیتبێ دووایە دەبێتە بەران کە چوار بەهاری دیتبێ. بە گیسکە نێرێکیش دەڵێن کە لە ساڵی دووەمیدا بێ، خەرت. ساڵ:ئەم بەرانە دوو یا چوار-ە. واتە دوو یا چوار ساڵآنەێە. کەرەستەی خەرترکردن
خرت ومرت(ئەردە.)
شەلەپەتە، مرۆی خاوخلیچێ شل ومل، قەڵەو.
خرت وهۆڕ
خرتەخرتی زۆر.
خرت وپرت
دوودڵی ونیگەرانی لەکارێکیدا.چت ومت، کەل وپەل.
خرتووڵە
چتی خڕوگردی بچکۆڵە، کردۆڵە.
خرتک
بەلغ وخشت و خاڵی بنی کووپە و گۆزە وئیتر. وێران، کاوول، تەنها بۆ ماڵ وخانوو دەبێ.پێچکە،چەرخ،غەڕغەڕە.(باک.)-کردن:کەوڵکردن.گرتکەگۆشت.نەخۆشییەکە تووشی منداڵاندەبێ.خڕکەبرد.(موک.،کە.)گە، جومگە،جمگە،لەکاتی لەجێ چوونێدابە کاردەبرێ دەڵێن له -چوون:لەگەچوون، لەجێ چوون تەنهابۆچووارپێیان بەکاردەبرێ.جوورەکولەکەیەکە.
خرتگە
خرتک، جومگەی ئەندام.
خرتڵە(باک.)
خرتۆڵ
کۆبوونەوەی مەردوم.
خرتیلانە
گیان لەبەری خڕیلە.
خرتیلە
خرتە
خرچ، خرپ، خرپە، کرپە، دەنگی بڕین و هەڵپاچینێیە. دەنگێکێ گچکەێە وەکوو دەنگی خوواردنی مشک. خلە خەلە،خشە، (هەو.) زهوییە کە لە ساڵێکیدا هەم بکێڵرێ و هەم بچێنرێ، زەوی دووگاسنە
خرتەخرت
خلەخل، خەلەخەل، خشەخش، خرتەی یەک لە دووای یەکتری.(باک.) کرکرۆچکە. دەنگە دەنگی چتی، دەنگی جووڵانی چتی وورد و ووشکە بە گردی خۆیدا
خرتەخرتە
سووڕان، هەستی ڕۆیشتنی مشک ومنداڵ. کڕکڕاگە
خرتەنگ
(باک.):دەربەند
خرتەک
پێچکەی عەرەبانە و چتی دی