تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاوانن
تەفرەدان،لەخشتەبردن.
خاوانە
بەنێکەکەدانرابێ بۆپۆی پەڕەوچتی دی.
خاوبوون
سست و خاوو بوون.
خاوبوونەوە
جەفلین،سست بونەوە،تەمانی کرژی چت ساردبونەوەی یەکێک لەکارێک.
خاوخاو
سستە سست،یاوە یاو،ئارام ئارام،تووکی چۆغە ومافوورە
خاوزان
(ئەردە.)کەسێکە مەبەستی خەون چاک لێک بداتەوە،لەخەونزان،خەون باش لێکدەرەوە.
خاوشکاندن
(هەورا.)شان شکاندن،(با.)ئاخاوتن،سەرخەوێک شکاندن.خاوشکاندنی ووڵاخی دا بەستراو،
خاولیچ
سستەپەلە،تەمبەڵ،تەپ لە ووتە وکاردا.
خاومێ
(شن.)نیوەکوڵبۆشیری بەکاردەبرێ.
خاونامە
(ئردە.):خەوننامە.
خاووخلیج
مرۆی سست و خاو،سست پەل،تەنبەڵ،تەپڵەتڕە،دەستەووستان.
خاووخلیچک
بێکار،تەپڵەتڕ،خاو،شل و شێواو..
خاووخێزان
ماڵ ومنداڵ بەوورد و درشتەوە.
خاووس
خوواس،ڕووت،کۆت،پتی،بەڵان بە تەنهایی بەکار نابرێ بەڵکو لەگەڵ پێ بەکاردەبرێ:پێخاووس.
خاوون
خاووک
بەنێکی دوولایە بەڕە وجەوال وتێڕ وخورج وچتی وای پێدەچنرێ.
خاوپەڕ
بەنێکە نەزۆر خاو و نەزۆر کرژ بێ.
خاوڕوون
(فە.مەن.خا.)هێلکەوڕۆن.
خاوکردنەوە
سست کردنەوە،(هەورا.)خاو کەردەبۆ،(فە.)خامکردن،نەهێشتنی کرژی چت،شل کردنەوەی چتی خەست وپەیت.
خاوکەر
(کە.):جوورەگۆرانییکەکی خۆشی کوردییە لە مەقامی ئالڵاوەیسی خاوترە.