تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خانانە
شایانە،شاهانە،میرانە.
خاناودەل
نێوی پیاوانە.
خانخانە
خانەخانە،چاوەچاوە.
خانخانەکێ
(ئردە.) پاشا پاشاکێی منداڵانە،میر میرێن.
خاندووق
(زا.):بنکی گیایەکییە دەخورێ.
خانزاد
خانەدان،گەرەماڵ،بنەماڵ.نێوی ئافرەتانە.
خانم
یای،بانوو،خات،یایە،ناوی ژنانە.
خانمانە
یایانە،بانووانە،خاتانە.
خانمی
(ئەردە.)لەرزانە،دەرزی لەرزانە،گوڵی رەنگاوڕەنگ ژنان بەسەر و ئێخەی خۆیانی دا دەخەن.
خانمێ
هەربەواتا خانمە لەکاتی ئاخەفتنێدا بە-دەدوێنرێ.
خاننک
(باد.)پنە.
خانوو
(هەر.)خانی.(باک.)خینیک(هەورا.)یانە.(دەر.)قۆغفڵ،خانووبەرە.
خانووانە
خانووبەرە
خانوو،خانی،یانە،خانووی گەورە.
خانووت
(گەر.بار.)جۆڵایی،کرێجۆڵایی.
خانوومان
خانم وخاتوون،شۆخ وشەنگ،ناسک ونازدار،خانەدان،بێ-:بێماڵ وبێکەس،(ئەردە.)خانەدان،خێڵ،هۆز،قەڵەو،گوشتن.
خانووچکە
کۆخ،کۆخک،خانیلە،خانەتۆرە،کۆرلاخ،خانووی چکۆڵە،مالک،خانیلە،(ڕوا.)خانەتوڵابی،شافر.-منداڵان.
خانچی
کاروانسەرادار،داڵاندار،کەسێکە سر پەرشتێتی خانێ بکات.
خانچێتی
کاروانسەراداری،داڵانداری.
خانک
خانوو.(باک.)پنە.(زا.)زەمبیل.