تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاشە
چڕنووکێکەکەبریندارت بکا.-ی لێ هێنا:چڕنووکێکی لێدا.خاشاڵ.
خافۆ
کەنار،قەراغ ولێواری چتی.
خالدا
(باک.)خالتا.ناوی خێلێکی کوردی یەزیدییە ڕەنگەلەڕەچەلەکی خالدی،هالیدی کوردی کۆن بن کە فەرمانڕەواییان کردووە.
خام
خاو،سست بۆ(مرۆڤان)،خاویلکە.(مۆک)خاسە،جاو،(باک.)،جانگ.چنراوێکی لۆکەیی سپییەلەجاوسفتترە،نەکۆڵاو،پوخت نەبوو،ناپوختە،کاڵ(باک.)خاو،بۆ هەموو چتێکی دەست لێنەدراو دەبێ،بندار،کچێنی دار،پێستی خۆشنەکراو،بانەدراو،بەن یا دەزووێکی گرژ نەبێ،نەگەیشتوو بۆ میوەو تەرەکاری.
خامووش
خامۆش،بێدەنگ،کوژاوەوە،کوژیاکەوە(چرا و ئیتر).
خامووغ
خامينێ
(هەورا.)کاڵە،پێڵاوی،چەرمین.
خامۆش
بێدەنگ،کپ،خەفە،ئارام.
خامۆش بوون
بێدەنگ بوون،تەمرین،کوژانەوە،خەفەبوون.
خامۆش کردن
تەمراندن،کوژاندنەوە،خەفەکردن،کپ کردن.
خامۆشگا
خەفەخانە.
خامۆشی
بێ دەنگی.
خامی
خامینە
(هەورا.)کاڵە.هەورا.)-وپاتاو:کاڵە وپێتاو.
خامە
پێنووس،قەڵەم،.(ئەردە.)سەرتوو،سەرشیر،تووژگ،خاو،بانەدراو.
خامەبڕ
خامەک
(ەهەورا.)قەنەووز،کرێکی ئاوریشمییە ویەکڕهنگە وتەنکە.
خامەکی
چتێکە کەڕەنگی وەکۆو ڕهنگی خامەکی وابێ.
خامەگرێ
خان
نازناوی گەورانە:باییزخان،نادرخان،گوڵچین خان.-ی تفەنگ:ئەنباری تفەنگ،خانوو،نیشتگە،شووێن،میوانخانە،کاروانسەرا،نەخۆشخانە،(لو.فە.لک.)شا،پادشا،(هەورا.)سان،میر،خان بەقۆڵکێشانی تووژماڵان دادەنرێ و لێدەخرێ کەخۆشی پەکێکەلەتووژماڵان.چەنددووکانێکەلەنێوحەوشێکیدابازرگانییان تێدا دەکرێ،خانووێکی چەندین ژووری تێدا بێکەکەر و ووڵاخی تێدەکرێ.