تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاکنشین
خاکسار،گەدا،سوواڵکەر،نابووت.-ی:خاکساری.
خاکوپا
پەنا و داڵدە،چووە-ی:پەنای بۆبرد.
خاکپێژ
خاکبێژ،چتێکی کون کونەخۆڵی پێدەبێژرێ لەچینکۆ وەکوو بێژنگ وسەرەند.-ی:خاکبێژی.
خاکپەرست
نیشتمان پەرست.-ی :نیشتمان پەرستی.
خاکپەروەر
نیشتمان پەرست.-:نیشتمان پەرستی.
خاکڕن.(ئەردە.)
ماڵەدانی زەوییەدووای کێڵانی.
خاکڕی
(لو.)خۆڵەمێش.
خاکڕێز
دەرگایەکەلەدیوی ژورەوەخڕداخرابێو خۆڵیشی وەپشت بدرێ تا نەکرێتەوە.
خاککەش
(ئەردە.):عەرەبانەی خۆڵ و زیڵ کێشانی دەستی.
خاککەفتن
خۆخستنەسەرخاک،نێوچاوان لەسەر زەوی دانان،کوڕنۆش.
خاکی
(هەورا.)ڕەنگی گڵی،بۆر،جورەرەنگێک وەک ڕهنگی خۆڵی وایە.پارچە(قوماش)ێکەڕەنگی وەک خاک وایە.(هەو.)زەنگیانە،بۆمرۆڤێکیش بەکار دەبرێ کەبێ هەوا بێ وفیزدار نەبێ پوشاکی جوان لەبەر نەکات.ناوی چەندین هەستداری کوردان بووەو لەمێژووی وێژەی کوردییەکەی بەندەداهەن.
خاکە
ووردەی قەندی،ووردەی برنجییە.ووردەی خەڵووزییە.(هەورا.)مێشووڵەیووردە.-بان(هەورا.)گڵەبان.
خاکەرۆک
خاکەڕۆ.
خاکەسار
چارە ڕەش ،خەمناک،ڕەنگی خاک،خاکسار،(ئەردە.)بەندە،فەرمانبەر.-ی:چاڕەڕەشی،خەمناکی،خاکساری.
خاکەشارکێن
(ئەردە.)خاکبازی.
خاکەلێۆە
ئاخەلێوە،نەورۆز،هەوەڵ مانگی بەهارێیە،(باک.)ئاخڵێڤ،ئادار،مارتە(31)ڕۆژە.سەرەتای بەهارە کەڵەوەڕ تازە سەر دەردێنێ کەچوارپێ دەمی بۆ ببات دەمی خۆڵاوی دەبێ چونکوو گیایەکەزۆربەرزنەبۆتەوە.
خاکەناز
خاکەنداز،ئاسنێکی دم پانی کلک دارینەو درێژە کشت وکاڵ و قوڕکاریپێدەکرێ.(هەورا.)بێڵ.
خاکەنداز
خاکەناز،بێڵی ئاسن،مەسێ،هەستێڤ.هەستیو.کووانی کێش،ئاگرێش مەندوونە،-ی تەندوورێ.(هەو.)بێڵ.
خاکەچەرمگە
گڵە سپییەکە لەجیاتی گێچی ناوماڵیان پێ سپی دەکردەوە