تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەی:
حەیارە (کە.):
زەویێکی بچووکە لەدەوری دیواری دەکرێ و لەسەرەتای پایزی ئاودەدرێت.
حەیاز(باد.):
چقەی باڵندە.
حەیاس (مامساڵ):
ڕنەیەکە لەپشتەوەی پێی کەڵەبابانە و تەمەنیان نیشاندەدات.
حەیاس:
حەیاسە ، هەیاسە کەمبەرەیە ، کە ژنان لەپشتی خۆیان گرێ دەدەن.
حەیحەی:
ووشەی سەیر و سەرسووڕمانە.
حەیدەرا:
حەیدەری یان ئێڵێکی کوردە لە ئێران و تورکیایەدا واتە لەژێر دەستی عەجەم و تورکاندان.
حەیران:
کۆنترین گۆرانیێکی کوردییە. باڵاگەردان، ئەز ــ ێ تەمە: واتە من باڵاگەردانی تۆم.
حەیرانە:
جوورە گۆرانیێکی ئێجگار زۆرکۆنی کوردییە.
حەیزە:
ترخە، بەئاوکەوتن، هەیزە. (ئەردە.) زکچوون.
حەیزەران:
(لوو. باک.) جێل، تەرکەز. جوورە قامیشێکی ناو پتەوە و زۆر قایمە بۆ ڕمب وکورسی و خێوەت وچتی تر بەکاردەبرێت.
حەیزەرانی ڕمبی:
جیلی ڕمبی، تەرکەزی ڕمبی. (لو.) تەرکەز. جوورەدارێکی نەرمی قەفقەفە وەک قامیشی بەڵام ئەم پتەوە.
حەیشۆ:
شەرم. ــ ی لێ هەڵگیراوە: شەرمی لێ هەڵگیراوە .
حەیشە (ئەردە.):
حەیشە حەیش:
حەیچەحەیچەی یەک لەدووای یەکترێ.
حەیف (باک. ):
تۆڵە. ــ استاند: تۆڵەی خۆی کردەوە. پەرۆش، سود، سووێ، پەکوو، داخەکەم وای، درێغ، موخابن، داخ، ــ امن لێ تێ: پێم حەیفە. ــ هەلانین: تۆڵەکردنەرە.
حەیفێ:
حەینە:
حەیوا (فە.):
بێ، بەهێ بەری دارێکییە.
حەیوە (لو.):