تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەووزخانە:
شووێن و ژوورێکە حەوزی تێدابێ.
حەووزچە:
چاڵاو ، ئاوگیر ، گۆڵ ، حەووز.
حەوێق:
حەوێنج:
گیایەکە تۆوەکەی زەردە بۆنخۆشە بەنانی وەر دەکرێتەوە ، لەگەڵ شمڵی و ڕەشکە. شەدانە. تۆیەکی هووردە بە نانی وەدەکەن.
حەوێنەوە:
حاوانەە.
حەوەلووشک (باد.):
حەمبەلووشک. گۆیا جانەوەرێکە لەسەر قەڵافەتی پیرێژنان بەدەم گریانەوە ژنان وە دووی خۆی دەخات بەو بۆنەیەوە ، کە لەو نزیکانەدا یەکێک کوژراوە گۆیا ژنانیش وە دووی دەکەون ، کە گەیشتنە چۆلێ یەکێکی هەڵدەگری و بۆی دەردەچێ.
ددانی حەوتساڵی
ددانی گیوینی، ددانێکە لە تەمەنی 7ساڵێدا دەکەوێ
ئەلحەونارینحە
بەستەیێکی تایبەتی چۆپی کردنێیە لە کوردستانیدا
بەحەوت ئاوشۆراوەتەوە
بەرزەحەوایلە(ئەردە)
کۆلارەی منداڵان. بادەوە، بەرزەهەوایلە، بازی هەوایی، بازی هەوایلە
حەول وحەوش:
دەوروبەری حەسار.
سەگ بەحەووش
مەبەس ئەوەیە سەگ یا گیان لەبەرێکی تر بخرێتە ناو حەووش ولێی درێ وکوتەککاری بکرێ.
وەحەوەحە
وحوحە
چاو لەحەوا
حوەحەو:
عەو عەو. دەنگی وەڕینی سەگی.
حەوحەو:
دەنگی سووار لەکاتی تاودان و هەڵمەت بردندا.