تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەوتەمین:
حەفتەمین.
حەوتەواز:
حەوتەوانان.
حەوتەوانان:
(زەن.) حەفتۆرم. (ڕۆژ. ) حەوت برا. (شنۆ.) چارەگا. (هەورا.) حۆتەوانان. حەوت ئەستێرەی گەشەو چوواریان بەرانبەر و سێیانیان بەروودووا لە نزیک قوتبی باکووری.
حەوتەکێش:
حەفتەکێش، ماین یاماکەرێکە دووای زانیان بە حەوت ڕۆژان ئەسپ ونێرەکەریان دەخرێتە سەر تا سەر لەنووێ ئاووس بن.
حەوتەیی:
حەفتەیی.
حەوحەو:
دەنگی سووار لەکاتی تاودان و هەڵمەت بردندا.
حەوداڵ:
سەوداسەر ، گراو ، ناچار. ــ ی : سەوداسەری ، گراوی ، ناچاری.
حەودە:
حەودەل (زا.):
حەورانەەوە (خۆ. ):
پەنگاوخوواردنەوەی ئاوە.
حەوز:
گۆلتک ، مەهسەر، مەسنا ، (کە. ، خۆ.) ئەستێرک. (شار.) ئەستێڵ. گۆل، قوڕنەت ، ڕفکە ، حەوزی ئاوێ ،ئاڤەڤەک ، ئاڤزێل ، قووڵکەیەکی تایبەتییە ئاوی بچێتە ناو ، بن و کەنارەکانی بەقسڵ و گێچ یا چیمەنتۆسووراخ دەکرێت.
حەوزانە:
دراوێکە میراو ساڵەوسال یامانگەومانگ لەخاوەن حەوزی دەستێنێ لە بەرابەر مزی ئاوەکەدا.
حەوزی کەشتی ساز:
شووێنێکە.
حەوزە:
حەوش:
حەسار ، ماوەیەکە لەپێش خانوو یان بە چوواردەوریدا بەگردی دیوارکرابێ یا تەیمان بێ بۆئاژەلان.
حەوشێ:
حەوشە:
هەوێز ، پەچە ، جێگای هاوینی و بەهارێ وپاییزێی مەڕو بزنانە لەشەوێدا.
حەوق (زا.):
پلەکانی نێردیوانی.
حەول وحەوش:
دەوروبەری حەسار.