تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاردان (سور.، خۆ.):
حارک:
گیایەکە بە شلکی جووان دەخوورێ و چووارپێیانیش کە بیخۆن پێی قەڵەو دەبن.
حارەب قۆزی (کە.، هەو.):
گیایەکی هاوینی تا دوو بستان بڵند دەبێ، گەلایەکانی وەهی هێرۆی دەچێ لە سەری تەنها گوڵێکی بەقەد سێوێکی گەورە بەڵان وەکوو هی گوڵەبەڕۆژە لەپێشدا سوورە کە گەڵای وەراند سەلکی گوڵەکەی بە شینی دەنوێنێ بۆ دەرهێنانی کۆلکەکەی نیو بەژن هەڵدەکەنرێ کۆلکەکەی زۆر قورسە و لیچق و زەردە دەڵێن بۆ هەوێنی زێڕ دەبێ یا خۆی دەبێتە زێڕ حۆقەی ٦‏ دیناران دێنی.
حارەب گاگۆزی (باد.):
سەرسەری، کەسێکە کاروباری بێ جێ بکات.
حارەب:
ئارەو، تات، تاتک. عارەب.
حارەبانە:
عارەبانە، وەکوو عەرەبان، عەرەبانە، فایتوون، ئارەوانە.
حارەبی:
زمانی ئارەوی، نەژاد ئارەو.