تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەڵە
سەمەندۆک، سنک، چەند ووڵاخێک ناوناوە لە گورێسێکی درێژ دەخەن، کە ئاژۆتران بەڕێز بە دووای یەکتریدا دەڕۆن._کردن: سەمەندۆک کردن. (ڕۆژ) چاو لەدوو، ئازوەری، قاڕنان(حریص)، کەسێکیشە لە کارێکی بەربەست بکرێ ئەویش سەرەڕای ئەوەش لەو کاریدا وە پێشتر بکەوێ
جەڵەب(ئەردە)
جەڵەو، بەدکار، خراو، گوربز، (باک) زرنگی، شێوە، لێهاتوویی. نەژاد. مێگەلە، ئاژاڵ و ووڵاخێکە بۆ فرۆشتنەوەی کڕابێ. کوو. چەشن، بابەت
جەڵەبدار
بازرگانی مەڕو بزن و ڕەشەووڵاخ و ووڵاخان._ی: بازرگانێتی ئاژاڵان و ووڵاخان
جەڵەبچی
کەسێکە جەڵەبی بکڕێ و بفرۆشێتەوە، واتە کەسێکە ئاژاڵ و ووڵاخ و ڕەشەووڵاخان بۆ فرۆشتنەوە بکڕێ
جەڵەبچێتی
کڕین و فرۆشتنەوەی ئاژاڵ و ووڵاخ
جەڵەبی
چەڵەبی، کەسێکە ئاژاڵ و ووڵاخ و ڕەشەووڵاخان بکڕێ بۆ فرۆشتنەوە، چتێکە هەڕەمەبێ و تایبەتی نەبێ
جەڵەو(باک)
شیپەلەغاو، جڵەو، هەوسار، هەڤسا. دەستەجڵەو، جەڵەب، مێگەلە ئاژاڵ و ئێسترە بۆ فرۆشتن بیکڕن
جەڵەوی
جەڵەکردن
چەند ووڵاخێک ناوەناوە لە گوریسێکی درێژ خستن
جووجەڵە
جووجەڵە
جووچکی مریشکانە
جووجەڵە هۆر ئاووردەی(هەورا)
خنجەڵە
دەربەنجەڵە
دەرمەنجەڵە٬ چەپەر
دەرمەنجەڵە
دەروەنجەڵە(ئەردە.)
پاجەڵە(ئەردە)
چۆجەڵە
ڕێزە قوڵفەیێکە بە تەختە دەوارەوە لە کاتی هەڵدانیدا تێکدەخرێن بۆ پێکەوە نووسانیان. دارێکی باریکی ڕەشە ووڵاخی پێ چەڵە دەکرێت
چێوجەڵە
دارێکی خووارە بەقەد بستێکی لە قوڵفی گوریسێکی دەکرێ، کە ڕەشەووڵاخی پێدەبەسترێتەوە. بەڕوولەی دەوار. پێنج پارچە داری کورت و تایبەتییە دەخرێتە نێوانی پەنجەی دەستی تاواندارانەوە بۆ ئازاردانی
کۆجەڵە
کاسەی دارینی گچکە. چتێکە لە قوڕ دروستدەکرێ لە وێنەی لالەوێج لەقەدەی دارەنەی قایم دەکرێ تا بنێشتەکەی تێ بچێ