تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەک و جەم(فە)
جەم(باک)
کن، نک، لا، با، بال، ڕەخ، لجەم: لەکن. (موک.، هەورا) ژەم، نۆبە، جار، کەڕەت، هەل، حەل، مرۆ لە شەو و ڕۆژێکیدا سێ_نانی دەخووات واتە سێجاران. (باک) پاشکۆ، خورج، خورجێن، (ئەردە) گرد، گلیر، کوو، جەڵە، گەڵ، گردواری، یەکەونیان. (خۆ.، بڵ) چاک و قورس بۆ قاب و ئامانی مسین، ڕەختە
خاتر جەم
جەما(هەورا)
جەمام، لەگە، لەجێ، جەما بوونی جومگە یا گەی قامکان و شووێنی تر: لەجێچوون، لەگەچوون. ناوی جێژنێکی برا کوردەکانی یەزیدییە
جەمالا(باک)
ناوی تیرەیێکی کوردە لە خێڵی کیکا
جەمام(جا)
کەسێکە کەم گەڕابێ و زوو ماندوو بێ، (زرا) قۆراخ، (موک) ئەستووربوونی جومگە یا ئێشانێکە لە ئەندامدا بەهۆی ماندووبوونەوە، سڕبوون، سست، (هەو) جەمان._بوون: ئەستووربوونی جومگەو ئێشانی ئەندام یا دەمار وەرگەڕان بە هۆی کارو بارو ماندووبوونەوە._کردن: ئەستوورکردنی جومگە
جەمامی
دەمار وەرگەڕان، ئەستووربوونی جوومگەو ئازاریەتی بە هۆی ماندووبوونیەوە
جەمان(هەو)
جەماوەر
دەستە مرۆڤێکە، کە لە شووێنێکی کۆ بووبنەوە
جەمباز(باک)
لۆتی، زەلزەلە، تەنافباز، جەنباز، ئەو کەسەیە، کە لە سەر تەنافی سەمایە دەکات
جەمبازی
تەنافبازی، جەنبازی
جەمبەلی(باک)
تووتنی توند. جەنبەلی ناوی میرێکی هەکارییە بەسەرهاتی وی و بنەفشی نارین لە کوردستانێدا ناودارە بە بلووێرو گۆرانی دەیڵێن
جەمبەلەیی(باد)
تووتنی توند
جەمجتین(زا)
شڵەقانی چتی شل
جەمجقاندن(باک)
بە قامکان هەڵپشاوتن و هەویرکردن، تێکەڵاوکردن، جووڵاندن، بزواندن، شڵەقاندنی چتی شل
جەمسەر
چەسپەر، سەری دوو چتانە، کە بگەنەوە بە یەکتری، بەسەری دوو یا چەند پارچان دەڵێن، کە جووت پێکەوە بنووسێنرێن و بگەنەوە یەکتری
جەمهور
بە پێی بیرو ڕاو لێکدانەوەی جیگەرخووێن لەبەرگی یەکی فەرهەنگەکەی لە لاپەڕە (310)دا نووسیوییە: (جەمهور) لە دوو ناوان پێک هاتووە جەم مەبەس لە کۆڕو جڤاتە، (هور)یش بەواتا گچکەو وورد، وادیارە لە چاخی ساسانییەکاندا دوو کۆمەڵگە (جڤات) هەبوون: جڤاتی سەراو جڤاتی هوور، کەسرا، کەیسەرا مەزن و سەرۆکی جڤاتی سەرایە بوو، کە بە ئارەوی (عظیم العظماء)ە. و( بزور جەمهور): مەزنی جڤاتی هوور(گچکەکان) بووە، جڤاتی سەرایە (مجلس الشیوخ، مجلس الاعیان)، جڤاتی هوور(المجلس النیابی) بووە لە پاشان کەوتووتە ناو زمانی ئارەوییه وە بۆتە جەمهووریە، بەڕاستی، مامۆستا جیگەر باشی بۆ چووەو ڕاستە هەزاران ئافەرین. (گیوی موکریان)
جەمڕێوە(هەورا)
ماوەیەکە
جەمک(باد)
جەمکردن
کۆکردنەوە، گردەوکردن، حەڵەکردن
جەمۆ
ناوی بەستەیەکی کرمانجییە