تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاجی ئۆمەەران:
هاوینەهەوارێکی خۆشە و کەوتۆتە نێوان سنووری عێراق و ئێران.
حاجی بادام:
خواردەمەنیەکی شیرینی ناسکە لە زەردێنەی هێلکە و نیشاستە درووست دەکرێ.
حاجی باییڤ:
حاجی بایەف:
حاجی باییف. جوررە چەقالەیەکی دەنک گەورەیە.
حاجی بەیان:
حاجیلە، گیایەکە لەناو دەغڵ و دانێدا شین دەبێ. بەری گیایەکییە، کە لەناو دەغڵاندا دەڕوێ.
حاجی لەقلەق:
حاجی لەگلەگ:
حاجی لەقلەق باڵندەیێکی ڕەش، سپی و دندووک و لاق و مل درێژ و ناسراوە.
حاجی ڕەشی (باد.):
حاجی ڕەنگ (باد.):
حاجی:
کەسێکە دیدەنی ماڵی خووای کردبێ.
خەرجی
ڕۆژانەی منداڵ وشاگردان،چوواندن، دەرچوون.جوورەبافتەیەکی پانەلەکەناری کەواوسیخمەی ژنان دەگیرێ.
دوڕاجی
هۆزێکە لە کورد
سنجی (ڕەوا.٬ باک.)
سنجوو٬ (زا.) دارێکە دەنکێکی مزر دێنێ.
سنووری نێوونجی
جهسپەری مەیانەیی.
غجی
(باد.):خجی٬ دۆی کوڵاوە لەدووای پاڵاوتنی لە پێش ئەوەدا ٬ کە ببێتە کەشک
فەرەجی
جوورە قاپووتێکی لبادی نیو قۆڵە تا پشتێندێیە و قۆڵی کورتە و بەرگنە بۆ شووان و گاوانان دەست دەدات٬ کوڵەباڵ٬ گاکەڕک٬ کەپەنک٬ کەرک٬ قاپووت٬ (باک.): فەرەنجی٬ لە خوری یا لە بەرگن دروستدەکرێ بێ تان و پۆبە هۆی سوونیەوە خۆی دەگرێت
فەرەنجی
فەرەجی٬ جوورە کاڵایەکی سەردەرییە لە خوری یا لەبەرگنی سوواوەوە دروستدەکرێ
قاشقونجی
ئافرەتی جرپنی بێ شەرم
قجی
گیایەکی گەڵاووردی هەمیشەیییە لە بناری شاخی نمدار دەڕووێ٬ پنجەکەی زۆر بەکەڵکە بۆ ژانی لێهاتن