تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتماشە
مرازێکی کەژمێرێیە
جووتن(باک)
جووین
جووتکردن
بەجووت کێڵانی زەوی و زار. پێوەدان و داخستنی دەرگاو پەنجەرەی دوودەری. دوو یا چەند چت خستنە پاڵ یەکتری
جووتکە
جووتکەی برادەران
(هەورا) دووبراڵە
جووتکەی خاڵان
جووتگرتن
پێکگەیشتنی نێرەو مێیە
جووتیار
کەسێکە بۆ خۆی یا بەکرێ و بەمانگانە یا بە ساڵانە جووتی بکات، جووتێر، جووتبەندە، جووتکار، جوورە ئەستێرەیەکە
جووتیاری
پیشەی جووتێری، جووتکاری
جووتێ(هەورا)
(هەورا) دووانێ، دووانە
جووتێر
جووتیار، جفتیار، جووتبەندە._ی: جووتیاری، جفتیاری
جووتە
بۆ منداڵی شووم و نەگبەت بەکار دەبرێ. لەقەی ووڵاخی یەکسمە بە هەردووک پاشووان، جووتلەقە، لووشکە، جفتە، (کە) جووتکە، ووڵاخێکە، کە دوو شاڕەگ لەنێو چاوانیدا بەرز بووبێتەوە، کە ئەمەش لە نیشانەی چارە ڕەشێتی خاوەندی دەزانن. جوورە پارەیێکی زیوێنی ئێرانێیە، کە بایی دوو قڕانانە، دووقڕانی. دووبەدوو، پێکەوە. دووانە، جمک، دوو گیاندارن، کە بە زگێکی بووبن
جووتە وەشێن
برێتییە لە ئادەمیزادی قسەتڕن. ووڵاخێکە جووتە بووەشێنێ
جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەنی(باک)
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەکی، کەوە دووپشک دەچن کاتێکی لە ئێواراندا، کە کەوتنە لای باشوور ئیتر ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە
جووجوو
ووتەیێکە منداڵی ساوا بەکاری دێنێ بۆ هەموو گیاندارێکی گچکە، جووجە جانەوەرێکی گچکەیە