تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتە
بۆ منداڵی شووم و نەگبەت بەکار دەبرێ. لەقەی ووڵاخی یەکسمە بە هەردووک پاشووان، جووتلەقە، لووشکە، جفتە، (کە) جووتکە، ووڵاخێکە، کە دوو شاڕەگ لەنێو چاوانیدا بەرز بووبێتەوە، کە ئەمەش لە نیشانەی چارە ڕەشێتی خاوەندی دەزانن. جوورە پارەیێکی زیوێنی ئێرانێیە، کە بایی دوو قڕانانە، دووقڕانی. دووبەدوو، پێکەوە. دووانە، جمک، دوو گیاندارن، کە بە زگێکی بووبن
جووتە وەشێن
برێتییە لە ئادەمیزادی قسەتڕن. ووڵاخێکە جووتە بووەشێنێ
جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەنی(باک)
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەکی، کەوە دووپشک دەچن کاتێکی لە ئێواراندا، کە کەوتنە لای باشوور ئیتر ئەوە هەڕەتی هەنجیر گەیشتنە