تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جلە
(بڵ) ڕەقەی گەورەیە، سێڵە، زۆر لەڕەقەی گەورەترە. زیندەوارێکی ئاوییە لەناو ئاوێ خۆی پاندەکاتەوە بۆ گرتنی مڵ و مووشو دووایە خۆی وێک دێنێتەوەو مل و مووشەکان قووت دەدات. تڕتڕە: گیایەکە لەنێو وێنجەیدا شین دەبێ پنجەو ڕیشووڕیشوو قۆڵ قۆڵ دەکشێ و بێ گەڵایەو وێنجەی ووشک دەکات
جلەشڕە
گیایەکی ئاوییە وەک بەڕە بەسەر ئاوێدا پاندەبێتەوە، جلە
ژێرجلەکی
(ئەردە.): مەبەس لە چتی پەنهانییە، نهێنی، داپۆشراو
دجلە
زێیەکە لە کوردستانی باکوور هەڵدەقوڵێ و بە ناو شاری موسڵ و بەغدا تێدەپەڕی تا بەسرە و کەنداو