تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتەڵ(جا)
گۆڕین(بۆ جل و بەرگ)
ئاسمانەی دەم(جا)
ئامێتە(هەورا.، هەم.، جا)
تێکەڵاوە._بوون: تێکەڵاوبوون._ کردن: تێکەڵاوکردن
ئاوێزە(جا)
هەڵاوەسراو، چرایێکە شووشەی گەورەی پلپلەدارە بە میچەوە هەڵاوەسراوەو هەر لقێکی چرایەکی تێدا هەڵکراوە لە شەوێدا
ئاوەکی(جا.، سل.، شار)
ئاوارە، دەربەدەر بۆ ئاژاڵێک بەکار دەبرێ هەتەرەو گووێ کووڕەبووبێ و کەوتبێتەلاوە، چتی ئاوی، تەڕ، پڕئاو، ڕەوان._ بوون: ئاوەکی کەتن
ئیسە(جا.، هەورا.، ژاوە)
ئەشێ(جا)
دەبێ، شایانە، دروستە،(هەورا)مشیۆ،(دەر)دبووک، ئەم کارە لە بووانی یا نابێ؟
ئەمووس(جا)
ئەگرە(جا)
ئەگەرێ(جا)
باوە پیارە(بابا.، جا.، هەورا)
زڕباب، زڕباووک، مێردی دایک
باڵەبان(جا.، شو)
ئاوێنە، ئێستری زەلام و قەڵەو و بەکار. (هەورا) باڵندەیێکە لە بازی گەورەترە ڕاوٌ پێدەکرێ. خۆشڕۆ، شاتر. (موک) دەهۆڵ. یەکێکە لە ئامرازەکانی موزیک. شێپوورێکی گەورەیە لەسەر شاندا دادەندرێت. بازی تەوار، بازی مێنگە._ی: وەکوو ئێستری زل و لەندەهۆر. خۆشڕۆیی، شاتری
بلۆچە(جا)
کۆجیلەیەکە ئەیاری ئاشییە مزاشی پێ وەردەگیرێ
بژە(جا)
کەسێکە کەچەڵ و سەیروزۆرزان و عەیارو شەیتان بێت. (بڵ) بەش، پش، پشک. ئەو نەختە هەنگووینەیە، کە دووای بڕینەوەی بۆ هەنگانی لە نێو خەڵفەکدا دەهێڵنەوە
بگار(جا)
ڕەووز، ڕیواز، گوزەرگا، بووار، شووێنێکە لە ئاودا، کە تەنک بێ و بتوانی لێی بپەڕیەوە._م نادا: بووارم نادات
بۆقلە(جا)
بۆلگ(جا)
تەپڵی سەری
بەهەشتی جاویدان
ئەو بەهەشتەیە کە هەر بووەو، هەر دەشبێ، (ئاو) مینوو
تەونی جاڵجاڵووکە
(باک) تەڤنی پیرێ، داڤ. (باک) تەڤنکا پیرێ، تەباتۆر. تەنۆشک. (باک) تەڤنەپرک، پیرهەڤۆک. کونکا پیرێ
جائاسمە(هەورا)
جاترە
جەهتەر، (هه ورا) هەزبێ، هەربێلە، ئەزبێ، (باد) جەتر، گیایەکی ماڵی و کێوییە بۆنی خۆشە لەناو چێشت و دانوولەی نۆکی دەکرێت، گیایەکە بە تەڕی یا بە ووشکی ئاو یان ئارەقەکەی بدرێ بە و کەسەی، کە زۆری خوواردووە، خوواردنەکەی بڵاو دەکات و تەواو ئاسوودە دەبێ. ژنێکی بێنووێژ نەبێ و زگ وزای نەکات بە چای بیخوواتەوە چارەی تەواو دەکات، جاترە لەگەڵ 15 دەنک عەناب کەمێک بکۆڵی و بکرێتە چا چاکترین چارەیە بۆ تەووژمی خووێن
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاری کێوییە لە جاترە دەچێ ئاوو ئارەقی وی بۆ ژانە زگ زۆر باشە
جاجر(باک)
کوللێرەیەکە لە هەنگووین و گووێزی دروستدەکرێ
جاجرم(باک)
جاجم
جاجرم
جاجکە تاڵە
بنیشتە تاڵ، بنێشتی خاو
جاجیمان(ڕۆژ)
ڕسێکی تایبەتییە بۆ جاجم ئامادە کرابێ و کە بدرێ بە جۆڵا تا جاجمی لێ درست بکات
جاحێل
جحێڵ، لاو، هەرزەکار._ی: جحێڵی، لاوی، هەرزەکاری
جاخ
(ڕەوا) جاغ، جۆڕکی تووتنێیە لە توورەگەی گەورەترو لە تەلیسیش گچکەترە، جارجارە لە مشەما دروستدەکرێ، (باک) شیشەی کەبابییە، دیوارێکە لەدار دروستکرابێ، (ئەردەباک) زێد، نیشتمان، خاک، ووڵات
جاخولکە
جاخی گچکە
جاخچە
کیسەی تووتنێیه و لە جاخی چکۆڵەترە
جادار
جێنشین، جێدار._ی: جێنشینی، جێداری
جادوو
تەلەسم، باربەژن، جاچۆل، ئەفسوون، چازوو، باتوو، تشتوو، زاربەست، دەمبەست، چاوبەست
جادووباز
جادووبەن
جادووبەند._ی: جادووبەندی