تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووێتەلی
مرۆی هەڵەشەی سەرسەری.
سۆتەمەنی
سۆتەن
سوتەمەنی-ی: سووتەمەنی.
سۆتەکی داری (ڕەوا)
سۆیتەلی
مەردومی هەڵەشەی سەرسەری.
سێتەبەسەر
ناوەبۆتیرەیەک لە هەمەوەند، کە سێتە دەبەستن بەسەریانەوە.
سێرووتەسەل
تێرووتەسەل.
سەبەتەسەرێ
جوورە گەمەیەکە ئەوی تێبکەوێ دادەنیشێ٬ یەکێکیش دەبێ بەوەستا بە ژوور سەریەوە پاسی دەکا٬ ئەوانی دی دێن لێی بدەن وەستا کەش نایەڵێ لەو کاتە دا دەستی وەهەر کامێکیان بکەوێ تێدەکەوێ
سەتەک
گیایەکی بەهارییە بەرێکی بە هێشوو دەگرێت دەنکەکانی وەکوو نۆکی وایە تام و بۆنی خۆشە
سەختەوبوون
(ئەردە): ڕەق بوون٬ تووڕە بوون.
سەختەگرێ
(ئەردە): گووێرە گرێ٬ گرێکووێرە٬ گرێ پووچکە.
سەرتەرز
توولەی هەرە ناسکی ڕووەکان
سەرتەریدە
گەورەی جەردە
سەرتەزین
تەزینی سەر لەسەرمان یا لەبەر چتی زۆر سارد خواردنەوە
سەرتەزێن
ئاو ی خواردنەوەمەنیەکی زۆر ساردە سەر بتەزێنێ
سەرتەشی
(باک.): زیندەوارێکە
سەرتەندوور
سەرتەنوور٬ شووێنێکە تەندووری تێدا دانرابێ بۆ نان تێدا کردن.
سەرتەنوور
مدبەق٬ جێگایەکە لەسەر تەندوور ڕێکخراوە بۆ دانیشتن و نان لەسەر کردن.
سەرتەنگ
(کە.): گوریسی درێژە تەنگەی پێ دەبەسترێ لەسەر بارەکەوە
سەرتەڵ
نایاب٬ بژاردە