تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەوتەمین:
حەفتەمین.
حەوتەواز:
حەوتەوانان.
حەوتەوانان:
(زەن.) حەفتۆرم. (ڕۆژ. ) حەوت برا. (شنۆ.) چارەگا. (هەورا.) حۆتەوانان. حەوت ئەستێرەی گەشەو چوواریان بەرانبەر و سێیانیان بەروودووا لە نزیک قوتبی باکووری.
حەوتەکێش:
حەفتەکێش، ماین یاماکەرێکە دووای زانیان بە حەوت ڕۆژان ئەسپ ونێرەکەریان دەخرێتە سەر تا سەر لەنووێ ئاووس بن.
حەوتەیی:
حەفتەیی.
خاتەوە
(شووا.)هێلکەوڕۆن.
خاستەرین
خاسترین،باشترین.
خاڵنوختەی بێ گەرد
بۆدڵبەرونازداران بە کاردەبرێ.
ختتەخت
فسسەفس،کتتە و کتت،پشتەو پشت، دەنگێکە بۆ دەرکردنی پشیلە بەکار دەبرێ
ختەپتی
(فە.): قدیلکە
خرتەخرت
خلەخل، خەلەخەل، خشەخش، خرتەی یەک لە دووای یەکتری.(باک.) کرکرۆچکە. دەنگە دەنگی چتی، دەنگی جووڵانی چتی وورد و ووشکە بە گردی خۆیدا
خرتەخرتە
سووڕان، هەستی ڕۆیشتنی مشک ومنداڵ. کڕکڕاگە
خرتەنگ
(باک.):دەربەند
خرتەک
پێچکەی عەرەبانە و چتی دی
خرتەگل
خلۆر بوونەوەی چت،گلۆربوونەوە،تلەوبوون، تلواتل
خرتەڵە
خشتەنداز
کەسێکە خشتی ببڕێ واتا خشتساز بە قوڕ و قاڵب . قاڵبێکە خشتی تێدا دادەڕژێ
خشتەک
پارچەێیکی گچکەیە دەکەوێتە بن هەنگڵی کەواو کراس و ئیترەوە. (ڕەوا.، کۆ.)گڕۆڵ، پارچەیێکی لە کراس یا لە کەوادا
خفتەوبێدار