تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەگەرک(هەورا)
تەگەرە تێخستن
تێکدانی کارو دوواخستنی
تەگەرە تێکەوتن
تێکچوونی کارو دوواکەوتنی
تەگەرە(موک)
تەگەر، گرێ، بەهانە، پەڵپ، قۆرت، ڕووشە، کێشە، کڵۆڵی، پەتەر، گێچەڵ، تێکدانی کارو بارێک و دوواخستنی. تەفرە، دەستی دەستی. پێچک، تایەی عەرەبانەو ئوتۆمبیل. دار یا ئاسنێکە دەخرێتە نێوەڕاستی بەرداشی خووارەوە. تەوەرە، کەوەرە. (ئەردە) دارێکە لە نێوانی بەردی ئاشی دەکوتن
تەگەرەدان
تەگەرەلێدان
تەڵ
(باباڕۆژ) تاڵ، هەودا، داو. (باباڕۆژ) دان، دەنکە دەغڵێک. (ئەردە) چڵ:_ێک دار، چڵێک دار، چڵی گیا، لکی دار. (ئەردە) بژاردە، دانسقە، هەڵبژاردە. (ئەردە) تاک، بێتا، بێ هاوتا. (ئەردە) شاهەڵبەست، هۆنراوە(بەهین چامە)
تەڵا
زێڕی سپی. (فە) زێڕ، زەڕ._کار: زێڕینگەر._ی: زێڕینگەری._کفت: زێڕکێش
تەڵاش
هەووڵ، تەقەلا، کۆشەوە. (باک) تەڵاش. کۆڵ، بەستەدار. (خۆ) تەڕیش. (باک) پێر. (شاهەورا) تۆڵاش، گاز. (ئەردە) تۆلاشە. (هەورا) تەڕاش، تیغە. تەڵەزمی تەنک لە دارو چتی تر
تەڵاشتن(باک)
تەڵاشکردن
تەقەلادان، هەوڵدان، تەلاشکردن
تەڵاشەبەرد(موک)
جوورە بەردێکە تەڵاشتەڵاش و تەنک لێک جووێ دەبێتەوە. تەمتەم، هارەینە، تەمۆخ
تەڵاق
دەس لێکبەردانی ژن و مێرد، کۆتایی پێهێنانی پەیوەندی هاوسەرێتی بە شێوەیەکی یاسایی و شەرعی
تەڵاقڕەش(باک)
دووزمان، ئاوری ژێر کایە، ئاگری بنکایە
تەڵاقڕەشی
تەڵان
تەڵان(ڕۆژ)
باقەی دەخڵ و دانی درواوە. ئەو دەخڵەیە بە پووشەکەیەوە لەکاتی دروێنەدا دەکرێتە باقە
تەڵانتڕە
گیایەکی بەهاری قەفقەفە بە شووێنی تەلانەوە سەوز دەبێ
تەڵانتەڵان
تەلانتەلان: پلەپلەی شاخ و کێوو هەردان
تەڵانە(کرمان)
بنچینەی ماڵ، ئەو ناوماڵ و کەل و پەلەیە، کە دووای گووێزانەوەی بووکێ بەچەند ڕۆژێکی ماڵی باوکی بووکێ بۆ ماڵی زاوای دەنێرن یا دەبەن