تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەکاندان
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
تەکانن
تەکانەوە(کرما)
تەکبیش(موک)
بژاری نێو ڕەزانە
تەکبەر(باک)
تەکبەند
پشتێندێکە بە ئاوریشمی چنرابێ. تەگبەند، کەمەر، هەمیان، تەگبەن، پشتێند
تەکدان
چوونە پێشه وە بە نهێم. فیسارەکەس (تەکی داوە بە پێشەوە). تەکەدان
تەکدانەدوواوە(ئەردە)
چوونە دوواوە
تەکمە
جوورە لبادەیێکی ناوداری پڕ تەریبە تا سەر ئەژنۆیان لە سەر کاڵاوە دەپۆشرێ: نیم تەنە، سەڵتە، تاقمە
تەکمەنە
لبادێکی گچکەی یەک کەسییە
تەکنای(هەورا)
تەکاندنی کەل و پەلی تۆزاوی
تەکوو(تەککوو)
پەککوو. لەکاتی سەر سووڕمانێدا بەکار دەبرێت
تەکووز(باک)
تەواو، گشت، ئامادە. پێک: دبێژن: هی ئیشێمه_نەبوویە: هێشتا ئیشی مە پێک نەهاتووە. تەکووزبوون: پێکهاتن، ئامادەبوون
تەکیمە
لبادێکی ڕایێخی گچکەیە
تەکینەوە
(کە) دووری کردن، دەست هەڵگرتنی یەکێک لە یەکێک یا لە کارێک و لێ دوورکەوتنەوەی کەمکەمە. بتەکەوە: دوورکەوە
تەکیە
جێگەی دەروێشان. سەکۆی بەردەرگا، ئاستانە. داردەست