تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕوەندە
چتی نایاب
تەڕپۆش
کەسێکی بە ساڵاچووە، کە بەرگی تەڕو جووان لەبەر بکات._ی: بەرگی خاوێن و جووان لەبەر کردنی پیران
تەڕپیر(باک)
پیری دڵتەڕ._ی: دڵتەڕی لەکاتی پیریدا
تەڕپین(باک)
تەقەیێکی ڕێک و پێک و پوختە
تەڕچک(جا)
ناسک، شلک، تەڕو تازە (بۆ چتی خوواردەمەنی). گیای تازە دەرهاتووی ناسکی تازاو
تەڕک(خۆ)
داری سووتاندنێ، کە تەڕو ئەستوورو بڕاوبێ
تەڕکردنەوە
لە بەهاراندا لە جیاتی کاو جۆ. گیا بە ووڵاخی بەرزەدان
تەڕکی بن بەڕەی
پاشکۆی بن بەڕەی
تەڕۆ
نێوی کوڕانە
تەڕی
تەڕایی، تەڕایەتی، نمداری، هێولی. (باک) تەرێتی. هێمیتی
تەڕیانە(هەورا)
تریان. سەوەتەیێکە لە شووڵ دروستکرابێ
تەڕینە(هەورا)
دارێکی کووێستانییە گەڵای لە گەڵای هەنار ووردتره و زۆرتاڵە بەرەکەی وە ڕێزەڵەی دەچێ بۆ ژانە زگ زۆر باشە
تەڕە لەیلان(هەو)
نێرتکە پیواز
تەڕە ماست(باد)
کەرە، سەرتوویێ ماست و شیرە، کە لە پاییزاندا چین چین لە دیزە یا لە پێستەدا داەنرێ و لە زستاناندا دەخورێ
تەڕەبار(ئەردە)
میوەو سەوزییەکە، کە دەخورێن
تەڕەبنە(ئەردە)
جوورە گیایەکە ئاژاڵ دەیخووا
تەڕەبی
تەڕەبیرۆ
بیرۆیەکە تەڕ بێ