تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕبی
دارێکی کووێستانییە هەمیشە سەوزە بەرێکی خڕی سووری هەیە وەک بەڵاڵووک بۆ ڕەوانی دەخورێ
تەڕتوورە(باک)
تەڕدەس
تەڕدەست
تەڕدەس، بەدەست و برد، گوستاخ، چالاک، توندو تۆڵ، چوست، گورج، گرج و گۆڵ، چاپوک، زرنگ. کەسێکە دەست و برد بێ لە کاراندا._ی: تەڕدەستی، چالاکی، توندو تۆڵی. چوستی. چالاکی و توندو تۆڵییە لە ئیش و کاراندا
تەڕدەسی
تەڕدەم
کەسێکە قسەزان و قسە ڕەوان بێ. تەڕزووان
تەڕدەمی
قسەزانی، قسەڕەوانی، تەڕزووانی
تەڕزمان
تەڕدەم، کەسێکە قسەزان و قسەڕەوان بێ._ی: تەڕدەمی، قسەزانی، قسەڕەوانی
تەڕزووان(ئەردە)
تەڕدەم، زوواندار._ی: تەڕدەمی، زووانداری
تەڕفرۆش
تەڕەفرۆش._ی: سەوزە فرۆشی، تەڕەفرۆشی
تەڕلان
(باک) پیاوی جحێڵ و جووان و لاو و شۆخ و شەنگ. شاواز، بازی گەورە، شاهێن، شاباز. (موک) باڵندەیێکە ڕاوەکەوی پێدەکرێت
تەڕلە
گیایەکی بەهارییە لەنێو دارو دەوەناندا دەڕووێ و بە سەوزی دەخورێ
تەڕن
زیان گەیاندن بە یەکێک بەبێ ئەوەی، کە خۆی پێ بزانێ: فیسارەکەس_ێکی پێدام. فیڕۆ، خۆڕایی. به_ دووکانەکەم لە دەست چوو
تەڕو تازە
پاراو، شەپاڵ، تەڕچک. چتی تازەو نووێ
تەڕوئیشکانێ(هەو)
گەمەیێکی کوڕو کچانە
تەڕواڵ(ئەردە)
تەڕەواڵە، تەڕواڵە، هەرزاڵ
تەڕوبڕ
چتێکی تەڕی وایە، کە ئاوی لێ بتکێ
تەڕوتفاق
تەڕوتۆل(باک)
تەڕووتووشی
کاتی باران و قوڕو چڵپاو، قوڕو باران