تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنگەنەفەس
پشووسووار، هەناسەتوند._ی: پشووسوواری، هێنکەبڕ، هانکەهانک، پشووتەنگی، هەناسە تووندی، هەناسەبڕکێ
تەنگەهەڵچنین
تەنگاوکردن،زۆر بۆ هێنان بۆ چتێک و لا لێبڕینەوەی
تەنگەهەڵکێش
قایشێکی باریکە بە زینەوە تەنگەی پێ قایم دەکرێ، تا زینەکە نەکەوێت
تەنگەهەڵکێش
چەرمێکی باریکە تەنگەی پێ قایم دەکرێ
تەنگەو تیلکە
(هەورا) تەنگەو تیلە
تەنگەوکەرە(ئەردە)
دەرمانێکە ژنان بۆ تەنگکردنەوەی ئەندامی شەرمیان بەکاری دەبەن
تەنگەپێهەڵچنین
تەنگەکێشان
تەنگە کێشانی ووڵاخ، تەنگەبەستن
تەنگەگرتن
مەبەس لە دڵگیری یەکێکییە لە ووتار یا لە کرداری یەکێکی تر لەڕووی سووکییەوە دەگۆترێ
تەنگەڵان(ئەردە)
تەنۆشک(گەرد.، باک)
تەنی(باد.، خۆ.، ڕەوا.، باک)
کڕکڕ، دوودەی چراو ڕەشایی بنی مەنجەڵێ، قورمی خانووە کۆنەکان. تەنیا
تەنیا
تەنها، تەنێ، تا، بەتەنێ، تەک، تاک. بەس، هەر
تەنیاباڵ(ئەردە)
تەنیان
چنران، تنران، تەنران
تەنیانەت
تەنانەت، بەتەنهایی
تەنیاگ(ئەردە)
تەنیایی
تاکی، تەنهایی، تەکیایی
تەنیر(فە)
تەنیشت
لا، کن، ڕەخ، نەوک، لاتەنیشت، پاڵ، تەک، لای شان لە ڕاست و چەپی چت. له_: لەکن، تەنشتکی