تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەماکۆ(فە.، هەورا.، مەر)
تەماڵ(موک)
تەمایاری
تەمباز
تەپۆڵکەیێکی گچکە، کۆسپە، کەمباز
تەمبازی
کەمبازی
تەمباڤ(باد)
گێژەن، گێژاوێکە، کە مەلەوان نەوێرێ خۆی لێدا
تەمبوور(باک)
تەمبووربازک(باک)
تەمبوورژەن، تەمبوورڤان
تەمبوورژەن
تەمبووربازک، تەمبوورڤان
تەمبوورڤان(باک)
تەمبوورژەن، تەمبووربازک
تەمبوورە
تەموورە، (ڕۆژ) تەمویرە. مرازێکی کەیف و ئاهەنگێیە
تەمبەری(زا.، باک)
تووالێت، کاکۆڵی سەری پیاوو ژنانە، کە کرابێتە تووالێت، پرچ
تەمبەڵ
(خۆ) زەمتە. تەمەڵ، ترال، قوونفرە، بلەوەز، تەپان، بێ قوونەبان، تەواساو. (باک) بێ کنگەبان، برانگوە، بەرانگهە. کەپەر، قەڵب، باپیڤان، بارهنگڤ. سست، بەقوونەقوون، چەل، سستەپەلە، تەوەزەل، خرس، فسۆس، قوونگران، خاو، هاووخلیچک، بێ کارە، بڵح، خاولیچ، تەپلۆس، تەوەزەل، بێ قوون و هونەر، لەشقورس، بێکار._ی: تەمەڵی، خاوی، سستی، تەوەزەلی، تەواسانی، تەوەزەلی ترالی، باپیڤانی، خرسی، بێکاری
تەمبەڵخانە
شووێنێکە تەمبەڵی تێدا بەخێو دەکرێ
تەمتەراق(ئەردە)
تەمتەم
(هەوپژخۆ) تەڵاشە بەرد، جوورە بەردێکی ناسکە تەڵاش تەڵاش و تیلماسک لێک جووێ دەبێتەوەو هەڵدەوەرێ. (هەورا) هارەینە. (هەو) تەمۆخ. بە هەموو جوورە بەردێکی ڕزیو و ناسکیش دەڵێن، کە زوو هەڵبوەرێ. شاخێکە بەردەکەی ڕزی بێ و هەڵبوەرێ. هەر زەوی و خاکێکی ئەو جوورە بەردانەی لێبێ هەر_ی پێدەڵێن و بەکاری کشتوکاڵ نایەت
تەمتەمە(جا.، شا)
نووکە ئاسنەکەی مەزرەقییە
تەمخە(ڕۆژ)
(ڕۆژ) داخمە، دامغە. دروشمێکە بە داغکردن بە ئاژاڵانیەوە دەنێن تا بزر نەبن و بناسرێنەوە
تەمراندن(باک)
تەمربین(زا)
بتەمرێنە، تۆپێن