تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵیتە
فتیلە، پۆرک، پۆرت، فتێلک، پتیلە. چتێکی بادراوە، کە لە چتێکی تر هەڵکێشرێ
پۆستە
چەپەر، تەتەر. نامەو پەیامێکە بە هۆی میرییەوە ڕەوانە بکرێ و بە خاوەندی بگەیەنرێ._چی: تەتەرکار، چەپەرچی
پۆشتە
چەلەنگ، پەرداخ، کۆک، بۆ شناخ کردنەوەی کەسێکی هەژارو ڕووت
پۆپیتە(دەر)
پۆپەی کەڵەباب
پیتە(مەر)
پیتەپیتە
پێتەتە(شار)
مرازێکی جۆڵاییە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی لێدەنێ و بەرزو نزمی دەکاتەوە
پێشدەستە
پێشیگە
پێویستە
گەرەکە، دەبی. پێدڤێ، (باد) پێتڤێ
پەتاتە
سیفەزەمینە، کرتۆپە، کارتۆل، گازۆڵە، ڕتاخ، خڕکەگازوولە
پەتە
کۆنە لبادو جەواڵ و گوریس و هەر کۆنەیێکی لە خوری و موو دروستکرابێ لەنێو ئاوێدا دەیخووسێنن و بە کوتان دەیکەنەوە خوری، بەنێکی لەو هوریەی دروستکرێ پەتەی پێدەڵێن و هەر چتێکی لەو بەنەش دروستکرێ پێیدەڵێن لە پەتەی دروستکراو. پەتەک. (هەورا) نانکردن. پارچە قاقەزێکی تایبەتی نووسراوە دەدرێ بەو کەسەی کە پارەیەکی لێوەر بگیرێ
پەستە
پەلەفرتە
پەچەتە
پارچەیەکی چووارگۆشەی سپییە لەکاتی نانخواردندا بەسەر کۆشدا دەدرێت
پەڵاتە(ڕۆژ)
سکاڵا. داوای پێکهێنانی کارێکی لە فەرمانگە یا لە کەسێکی کردن
پەڵتە
پەڵۆختە(باک)
پەیوەستە(باک)
منداڵی حەوتساڵانەیە