تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەرگ
تەرگزە
دانەیێکە لە نێو داوو تەڵەو فاقەیدا. تەلەزگە، بڤە
تەرگژۆک(باد)
تەرزەی چکۆڵە. گلێرە
تەرگەز(زەن)
دارێکە وەگەزی دەچی بەڵان زۆر بڵندترە، حەیزەرانی ڕمبی. (لو) تەرکەز
تەرۆزی(هەو)
تەری(باک)
تەریاساڵ(خۆ)
تەڵاشی داری، پارچە. تیکەی نان و چتی تر. (باک) بەردی ڕاخراوو دانراو
تەریب
جوورە دروومانێکە دوو پارچان پێکەوە دەدروێن. چەپ و چێڕ بەسەر (باریکە) و (جوستە) دا دەڕوات
تەریبدان
دروونی چت بە تەریب
تەریدە(ڕۆژ)
تەریدەیی(ڕۆژ)
تەریزە
هوڵۆڵی (بۆشایی) کەلەکە
تەریشۆ(باک)
کەسێکە جلکی کۆن و پیس و دڕاو لەبەر بکات
تەریفە
(دزە) نەخۆشیەکی ووڵاخ و ئاژاڵانە تووشی سیپەلاکیان دەبێ و نوختە نوختەی وەکوو خروێرکەی دەردەکات. دەردو ئازارێکە، کە لە تینوان تووشیان دێت و چاویشیان بێ تین دەبێ. (هەورا) تریفە
تەریق
شەرمەزار._بوونەوە: شەرمەزاربوون، تەریقەوەبوون._کردنەوە: شەرمەزارکردن
تەریقکەرەوە
ڕووشکێن، ترشکێن، بەخۆدا شکێنەوە
تەریقە(ئەردە)
تەریقەوبوون
شەرمەزاربوون، تەریق بوونەوە